وتووێژ:میکێلانجێلۆ

پێشنیاری گۆڕینی ناوی وتار دەستکاری

مایکڵ ئانجێلۆ نییە، میکێلانجێلۆ درووستە. گوێ بدەن. --Aza ٠٨:١٧, ٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

ھەروەک پێشتر وتم باشتروایە لە سەرچاوەیەک باش بۆ ئەم جۆرە ناردنەوە کەڵک وەر بگرین. ئەوەی بەرێزت دەنگی بەکارھێنەرانە و فەرمی نییە پێموایە. فەرموو ئەمە لە Webster و ئەمەش لە howJsay. ھەردووکی ببیستە و دواتر دەتوانین بڕیاری بۆ بدەین.سوپاس--MarMzok لـێدوان-- ٠٨:٣٨, ٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)
ئەوانە شێوەی دەربڕینی ئینگلیزین، نە ئیتالیایی. میکێل ئیتالیایییەکەی مایکڵە. فەڕانسە دەڵێ میشێل. خۆمان دەلێین میکائیل!--Aza ٠٨:٤٢, ٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)
دەی بەڕای بەڕێزت ئایا دەبێ ئیتالی بەکاربێنین؟ یان ئینگلیزی؟ بەڕای من ئینگلیزی گشتی-ترە و پێشتر بۆ زۆرینەی وتارەکان ھەروامان کردووە؛ بۆ نموونە بۆ وتاری داڤینچی، یان بۆ وتاری ئەڵمانیا! خۆ بە زمانی ئەڵمانی، ناڵێن ئەڵمان، جێرمانیش ناڵێن تەنانەت! ھەڵبەت زۆر جیاواز نییە مایکل و میکل، باسەکە بۆ ئەوەیە بە ڕێکەوتنێک بگەیین بۆ سەرجەم وتارەکانی وەک ئەمانە--MarMzok لـێدوان-- ٠٨:٥٥, ٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)
بە ڕای من بۆ ئەو وتارانەی کە ناوی شوێن یان کەسایەتین یەکەمایەتی (ئەولەوییەت) دەبێ ئاوەھا بێ:
  1. ئەگەر لە زمانی خۆماندا وشەیەکی باو ھەیە بۆ ئاماژەکردن بەو شوێنە یان ئەو کەسە دەبێ ئەوە بەکار بێنین. بە مەرجێک کە باوێکی ھەڵە نەبێ.
  2. ئەگەر نییە یان ھەیە و ھەڵەیە (کە ئەمەش خۆی زۆر زۆر جێی باسە کە ھەڵە چییە) یان ھەیە بەڵام لە ھەموو ناوچەکانی کوردستاندا بە یەک شێوە نییە، ئەو دەم دەبێ بزانین زمانی خەڵکی ئەو شوێنە چییە و خۆیان بەو شوێنە (شار، وڵات یان ...) چی دەڵێن یان ئەو کەسە خەڵکی کوێیە ناوەکەی لە زمانی خۆیاندا دەبێتە چی.
  3. ئەگەر بۆمان پەیدا نەبوو یان پەیدا بوو و دیمان ھەر بەکەڵک نایێ ئەو دەم پەنا دەبەینە ئینگلیزی
سەرەنجام دەبێ ناوەکە ببێ بە شتێک کە دۆزینەوەی ئاسان بێ و سەر لە کەس نەشێوێنێ.--Aza ٠٩:٢١, ٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

ئەمەوێ بیگوازمەوە ئەگەر دژایەتی نییە.--Aza ١٥:١٧, ١٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

گواستمەوە. --Aza ١٦:٠٨, ١٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "میکێلانجێلۆ".