وتووێژ:عومەر خەییام

غیاث الدین باوکی فتوح عمر کوری ابراھیم خەیام ناسراو بە عمر خەیام (١٠٤٠ - ١١٣١) زانایەکی موسوڵمانی فارسی بووە ، لە شاری نیسابور لە ئیران لە دەورووبەری ساڵانی ١٠٣٨ و١٠٤٨لە دایک بووە، ھەر لەوێش کۆچی دوایی کردووە لە دەوروبەری ساڵانی ١١٢٣ و ١١٢٤. فەیلەسوفی شاعیر بووە ھەروەھا تایبەتمەندیش بووە لە زانستی بیرکاری و گەردوون زانستی و فیقە و مێژوو ، خەیام نازناوی باوکی بووە چونکە باوکی دروستکردنی خێمە کارو پیشەی بووە ، خاوەنی چوارینەکانی خەیامە ، لە منداڵیدا لە تەمەنی خوێندن لەگەڵ دوو ھاوڕێیدا برادەرایەتیەکی توند و بە وەفا دەبەستن ھەریەکان پەیمانی ئەوە دەدەن گەر بەخت ھەر کامیانی گرتەوە ئەوا یارمەتی ئەوانی تر دەدات ، ھەر ئەمەش رویدا پاش ئەوەی یەکێک لە ھاوڕێکانی نضام ملک بوو بە وەزیری سڵطان "الب ارسلان" دواتر کورەکەی ، دەرماڵەیەکی ساڵانەی بۆ خەیام دانابوو کە بریتی بوو لە ١٢٠٠ میسقال کە ئەمەش وای لە خەیام کرد ژیانێکی خۆش بەسەر ببات و بخوێنێ و خۆی ماندوو بکات و توێژینەوەی زانستی بکات، خەیام زۆربەی ژیانی لە نیسابور و سمرقند بەسەر بردووە، ھەروەھا زۆر ھاتوچۆشی کردوە لەنێوان ناوەندە گەورەکانی خوێندن وەکو بخاری و بلخ و اصفھان لەبەر حەزکردنی بۆ زانست و فێربوون

پەڕگە:Http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/a/a8/Omar Chayyam.jpg

کارە گرنگەکانی خەیام :- ھەرچەندە بە زۆری خەیام وەکو شاعیر ناوی دەرکردووە ، بەڵام لە سەدەمی خۆیدا یەکێک بووە لە زاناکانی زانستی بیرکاری ، کاری لەگەڵ جەبری بیرکاری کردووەو ئەویش بووە رۆژ ژمێری بۆ سڵطان ملکشاە داناوە ، کە دواتر بوو بە رۆژژمێری فەرمی فارسی تاوەکوو ئەمرۆ. خەیام یەکەم کەس بوو کە زانستی حیساب کردنی سێگۆشەکاری و جەبری دانا ....

ئەم وتارانەش ببینە دەستکاری

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "عومەر خەییام".