تکایە!! تکایە برادەران، وشەى خەییام، هیچ هەڵەیەکى تێدا نییە. پەڕەوى رێزمانى کوردیش بکەن بە تکا چوونکە، خەیام = خ نەبزوێن، ی بزوێن، ا بزوێن، م نەبزوێن. لە کوردیشدا دوو بزوێن نابێت پێکەوە بێن بەدواى یەکدا. خەییام/ خ نەبزوێن، ی بزوێن، ی نەبزوێن (ناوبەند: بۆ جیاکردنەوەى دوو بزوێن لەیەکتریی)، ا بزوێن، م نەبزوێن. دەیگەڕنەمەوە بارى ئاسایی خۆی بەڕووخسەتى ئێوە. --برووسک ٢٣:٤٧, ٦ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەڕێز لەسەر تکاکاری جەنابت، بۆ ئەرخەیان بوون، چاوم لە ڕێنووسی زمانی کوردی سۆرانی کرد، بەڵام یاسای وەک ئەوەی دەیڵێی، تێدا نەبوو.
  1. لە هیچ شوێنێکدا نەنووسراوە دوو بزوێن لە دوای یەک نابێ بێن!!!
  2. تکا دەکەم جارێ‌تر ڕێنووسەکە بخوێنیتەوە، ئینجا دەزانی لە کوردی‌دا دوو جۆرە «ی» هەیە! بزوێن و نەبزوێن! ی بەکارهاتوو لە «خەیام» لە جۆرەی نەبزوێنە، لەبەر ئەوە، تەنانەت بەو یاسا نوێیە بەڕێزتان، ئەو وشە درووستە!
سوپاس بۆ پێشنیارەکەت --MarMzoK ٠٥:٥٤, ٧ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
  • جەنابت هەڵەیت، باشتر بگەڕێ! من دڵنیام لەوەى دەیڵێم.

گەر بەڕێزت هەموو نووسینەکانى منت خوێندبێتەوە، باسم لەوە کردوە کە ى ــیەک هەیە پێی دەوترێت ناوبەند، واتا ئەو ی ـیە لەوێدا نەبزوێنە. چەندین ساڵە لە خوێندنگە ئەم وتەیەمان بۆ دەڕێسن و فێرمان دەکەن (دوو پیتى بزوێن نابێت بەدواى یەکتردا بێت لە رستەدا) من تائێستا ٧ ـمامۆستام پێی وتووم و لە پەڕتووکى رێزمانى هەموو کتێبەکانیشدا ئەو وتەیە هەیە. ئیدى ویکیپیدیا و رێزمان و رێنووسى کوردیش لەسەر ویست و ئارەزووى جەنابت ناڕوات. رێزم بۆت --برووسک ١٥:٣٧, ٧ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بە ئارەزووی جەنابت. ئەوەی پێتوایە درووستە بیکە. --MarMzoK ١١:٥٦, ٨ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
  • کاکى من شتێک نییە بەناوى ئارەزوو لێرە، تۆ گەورەى منیش و ئەتخەمە سەر سەرم، بەڵام شتێک کە دروست نەبێت خۆش نییە لەسەرى بڕۆین و بڵێین درووستە.

ئەو خزمەتەى جەنابت دەیکەین گەورەیە و نرخیشى زۆر بەرز و گەورەیە، با هاوکارى یەکتر بین تا ویکیپیدیاى کوردى تا گەورەترین توانا بێ کێشە بێت. ببەخشە لە هەر هەڵەیەک. --برووسک ١٤:٤٥, ٨ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "عومەر خەیام".