وتووێژ:زانکۆی کوردستان (سنە)

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Serchia لە بابەتی زانستگا و زانکۆ - زانکۆ و کۆلێژ

ناوی وتار دەستکاری

پێم وایە ناوی ئەم پەڕە ھەڵەیە. تەنانەت ئەوەی ناو جووت کەوانەکەش بە ھەڵە نووسراوە. ھەڵبەت ئەو ھەڵە یەکێکی تر کردوویە و ناوی ئەو شوێنەی ناوە «زانستگای کوردستان» و لێرەدا ئەو ھەڵه‌ دووبارە کراوەتەوە. دەبێ بنووسرێت زانستگای سنە ئینجا لە ناوەڕۆکی وتارەکەدا باسی بکرێت کە «بەو زانستگا زۆر جار دەڵێن زانستگای کوردستان لەبەر ئەوەی گەورەترین زانستگای پارێزگای کوردستانی ئێرانە». بەڵام کاتێ کوردستانی ڕاستقینە لە ئارادا بێت، لەوانەیە ئەوە گەورەترین زانستگا نەبێت (دڵنیا نیم ھەیە دیسان یا نا)، تەنانەت ئەگەریش ھەبێت دیسان ناتوانین پێی بڵەین زانستگای کوردستان. ئەگەر چی وای پێ دەڵێن، بەڵام ئەوە ھەڵەیە و نابێت دووپات کرێتەوە. کە وا بکرێ، ناو جووت کەوانە پێویستیی نییە.--MarMzok لێدوان-- ٠٩:٥٨, ٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەو زانستگایە زۆرجار ناڵێن زانستگای کوردستان، هەمیشە دەڵێن زانستگای کوردستان. ناوی فەرمیی ئەو زانستگایە ئەوەیە، ئەمەش ماڵپەڕەکەیە [١]. لە هەولێریش زانستگایەک هەیە ناوی "زانستگای کوردستان"ە کەواتە کەوانەش پێویستە.--Aza ١٠:١٣, ٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

وتاری ڕوونکردنەوەشی هەیە: زانستگای کوردستان (ڕوونکردنەوە)--Aza ١٠:٢٠, ٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بە پێچەوانەی ئەوەی بەڕێزت دەیڵێی، ئەوی ھەولێر ناوەکەی ئەمەیە «زانکۆی کوردستان-ھەولێر». ماڵپەڕەکەشی ئەمەیە [٢] و لە جێگە جێگەی ئەم ماڵپەڕەدا ئەوە دەبینیت کە بەو ناوە ناوبراوە؛ کە ھەڵبەت ئەوەی بە لەتەھێڵ جوداکراوەتە و بە زانکۆی کوردستان ناونەبراوە گرینگترین بەشی ئەوەیە کە دەمھەوێ لێی بگەن. لە لایەکی دیکەوە، من دەڵێم، ئەوی سنە بە ئەنقەست وا ناویان ناوە ، تۆ بۆ بەڵگە ماڵپەڕی خۆیان دەھێنیتەوە؟ سوور دیارە لەوێشدا ھەروا نووسراوە.--MarMzok لێدوان-- ١٠:٣٧, ٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

نازانم مەبەستت چیە؟ ناوەکەی ئەوەیە ئیدی. ئێمە نابێ بە کەیفی خۆمان بیگۆڕێن. ئەم باسە وەکوو باسەکەی ناوی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە. دیسان دووپاتی دەکەمەوە ناوەکەی ئەوەیە. --Aza ١٠:٥٠, ٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

باسەکەی حیزب چ پێوەندی بەمە ھەیە؟ حیزب ناوەکەی لەڕووی سیاسەتی ناوخۆی ھەڵبژاردووە؛ موڵکی خۆیەتی. بەڵام شوێنێک وەک زانکۆ مۆڵکی حکومەتە یا خەڵک؟ سبەی حکوومەت دێت ناوی "شھید مطھری" دەنێت لە مەیدانی ئیقبال، دەبێ بڵەین: "ئێمە نابێ بە کەیفی خۆمان بیگۆڕێن، دیسان دووپاتی دەکەمەوە ناوەکەی ئەوەیە"!!؟ بەوە ئیقباڵ دەبێ ببێ بەوەی ھەیە؟ Marmzok

"کوردستان" و "شھید مطھری" چۆن پێکەوە بەراورد دەکرێن؟ ئەگەر ناوی "زانستگای شەهید مەسعوودی غەمیان" (: بووایە ئەوکات ئێمەش دەمانگوت زانستگای سنە. بەڵام زانستگای کوردستان چ عەیبی تێدایە؟ --Aza ١١:٢٨, ٨ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

زانستگا و زانکۆ - زانکۆ و کۆلێژ دەستکاری

بۆ دانە دانەی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان وشەی زانکۆ بەرانبەر بە "university" بە کار هێنراوە و بۆ هەر کام لە "department"ەکانی کۆلێژ نووسراوە. بۆ هەمان وشانە بۆ زانکۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "زانستگا" و "زانکۆ" بە کار براوە دە وەرە لە یەکیان جیا وەکە. با بە شتێکی یەکگرتوو لەم بابەتەدا بگەین. Eyubm (لێدوان) ‏١٥:٥٥، ٤ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، زۆریش لەو لێدوانە تێپەڕ بووە، بەڵام بە ڕای من باشترە زانکۆ بن، بە نموونە «زانکۆی کوردستان (سنە)». ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢٣:٤٤، ١٥ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کرا بە زانکۆ، ھەر وەک لە نیشانەکەشیان دیارە خۆشیان وشەی زانکۆ بەکاردێنن. سەرچیا‏١١:٣١، ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی زانستگای کوردستان (سنە)م کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢١:٣٥، ٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "زانکۆی کوردستان (سنە)".