وتووێژ:ئاسما

(لە وتووێژ:ئاسمەوە ڕەوانە کراوە)
دوایین لێدوان: ٤ مانگ لەمەوپێش لەلایەن د. توانا ع. بەرزنجی لە بابەتی گۆڕینی ناونیشان و وێنە

پەڕە بوونی ھەیە دەستکاری

بەڕێز @Diyar se: ئەم پەڕەیە کە سازت کردووە بوونی ھەیە==>ڕەبوو بەس ناوەکانیان جیاوازە و ھەروەھا ھەردووکیان ناوەڕۆکی باشیان ھەیە. بەڕێز @Aram: تکایە تۆش دەنگی خۆت بڵێ دەبێ چییان لێ بکرێ و ھەروەھا ناوەکەشی دەبێ چی بێ. من خوەم پێم وایە تەنگەنەفەسی یان ھەناسەتەنگی شیاو تر بن لە ئاسم یان ڕەبوو. -- کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢٠:١٨، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، کاک @کاردۆ جاف: خۆی لە ئەسڵدا ئەمە زووتر دروست کراوە. ئەوەی تر (ڕەبوو) قوتابییەک بۆ ئەرکی خۆی دروستی کردووە، و شارەزای ئەم قووڵایییەی ویکیپیدیا نەبووە. بەھەرحاڵ، «ئاسم» کوردییە؟! جگە لە ئاسم ئەوانی ترم بیستووە. دەبێت ناوەڕۆکی ئەوی تر ھاوردەی ئێرە بکەین، بەڵام کێ دەیکات؟ چوونکە دەبێت پاکسازییەکیش بکات و وتارەکە ھاوسەنگ بکاتەوە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٤، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: سپاس، إن شاء الله خوەم لە یەکەم دەرفەتدا هەوڵ ئەدەم هاوردەی بکەم بۆ ئێرە بەس ئێوە زەحمەتی بەستەرەکانی ویکیداتا بکێشن چونکە بەستراوە بە "ڕەبوو"وە. -- کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢١:٠٨، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا. زۆر سپاس بۆ تۆیش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٣، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ناو (ئاسما یان ئازما) دەستکاری

سڵاو ناوی وتار ھەڵەیە ئاسما یان ئازما گونجاوترە[1][2][3][4][5][6][7][8][9][10][11][12][13] سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٤٩، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرا —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:١٤، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

گۆڕینی ناونیشان و وێنە دەستکاری

@Diyar se سڵاو بەڕێز دیار، پێشنیاری گۆڕینی ناو و وێنەی وتارەکەت دەکەم.

١ لە کاتی گەڕانی ئاسایی وێنەی نەخشەیەک دێتە تەنیشت وتارەکە کە ئەمەش لەگەڵ وتاری تەندروستی ناگونجێ و زیاتر لە جوگرافیا دەکات.

٢ ئەم ناونیشانە هەم کوردی نیە و هەمیش بەکارنایەت لەلایەن خوازیارانی وتارەکەت، بۆیە پێشنیار دەکەم یەک لە ناوەکانی ڕەبۆ، تەنگە نەفەسی یان هەناسە تەنگی بکەی بە ناونیشانی وتارەکەت ئەگەر گونجاوبوو.

تاگی کاک @Aram لە ئەگەری ئەوەی خاوەنی ئەم وتارە لە ئێستادا ناچالاک بێت یاخود وازی لە ویکیپێدیا هێنابێت. د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏٢٠:٤٨، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@د. توانا ع. بەرزنجی: وا دیارە وتارەکە لە پێشدا ناوی ڕەبۆ (نەخۆشی) بووە و پاشان @Calak: و @Sakura emad: گواستوویانەتەوە. ڕەنگە باشتر بێت لەگەڵ ئەوان قسە بکەیت چونکە ھەمیشە ئەوەی وتارەکان دەگوازێتەوە ھۆکارێک یان زیاتری ھەیە و زۆر جار لە پەڕەی وتووێژی وتارەکان باسیان لێوە کراوە. بۆ مەسەلەی وێنەکەش، دەتوانی خۆت وێنەی باشتر دانێی. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٠٢، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
ھۆکاری خۆمم لە سەرەوە ڕوونکردۆتەوە :) بەشی "ناو (ئاسما یان ئازما)" بخوێننەوە سپاس. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٢٩، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad سڵاو، پێموابێ ئەو کات وشەی (ئاسم)ت گۆڕیوە بۆ (ئاسما) کە کارێکی دروستتان ئەنجامداوە، بەڵام من باسی کوردیەکەی دەکەم چونکە گرنگە وتارەکانی ئێمە لە ڕیزی پێشەوەی گەڕانەکاندا نیشانبدرێن ئەمەش بە بەکارهێنانی باوترین وشەکان Search engine optimization (SEO)، سپاس
تێبینی/ مەرج نیە وشە ئینگلیزیەکە لابدەی، دەتوانی بیخەیە نێو دوو کەوانە هاوشان لەگەڵ کوردیەکەی.
د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏٠٣:٣٢، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
وشە کوردیەکە ئێستا ھەیە و دەتگوازیتەوە بۆ ئاسما و ڕەوانەکەرە بڕوانە ڕەبۆ (نەخۆشی) گەر ویستان ناوێکی کوردی لێ بنێین یان ڕەبۆ بکەنەوە ناوی سەرەکی وەک خوودی خۆم کێشەم نیە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٠٤، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
تێگەیشتم دروستە، لە کاتی گەڕان بۆ (ڕەبۆ) ئاسما دێتە پێشەوەی گەڕانەکەت، وە ئێستاش کە وێنەیەکی گونجاو ترم دانا زیاتر خەڵک دەیدۆزێتەوە. د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏٠٨:٢٥، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram و @د. توانا ع. بەرزنجی: ڕەبۆ وشەیەکی عەرەبییە و لە ڕۆژھەڵات کەس نازانێ یانی چی. تەنیا لە باشوور لەبەر کاریگەریی عەرەبی ڕەنگە بزانین چییە. تەنگەنەفەسی یان هەناسەتەنگی ھەر ھەمان ھەناسەسواری-یە و جیاوازە لەگەڵ Asthma. سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٧:٤٠، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak خۆی لای ئێمە تەنگەنەفەسی بۆ ئازما جیاکراوەتەوە و هەناسەسواریش بۆ dyspnoea, بەڵام ئێمە ئەو وتووێژەمان داخست واز لە گۆڕینی ناوەکەی بێنە، بەڵام حەزدەکەم بزانم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە Asthma دەڵێن چی ئەگەر ڕەبۆ نەبێ؟ د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏١٢:٥٩، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@د. توانا ع. بەرزنجی: دەڵێن ئاسم کە فەرەنسییەکەیەتی asthme [asm̥]. چالاک وتووێژ ‏١٣:٢٧، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak کەواتە ئەوەی ئێوەش کاریگەری زمانی فارسی لەسەرە وەک (ڕەبۆ)کە، فارسیەکەش لە یۆنانی یان وەک وتت فەڕەنسی وەریانگرتووە، بۆیە من پشتگیری زاراوە کوردیەکان دەکەم، لە داهاتوودا کە ویکیپیدیا فراوانتربوو و دەستەیەکی ئەکادیمی کاریان لەسەرکرد، دڵنیام وشە کوردیەکە هەڵدەبژێرن. سوپاس د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏١٣:٤٦، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@د. توانا ع. بەرزنجی: ئاسم ڕاستە لە فارسی خوازراوەتەوە بەڵام ھەر ھەمان Asthmaی ئینگلیزییە و وشەیەکە ھەموو کەس تێی دەگا؛ وەک ڕەبۆ نییە ھەر عەرەب تێی بگا.
من ئەگەر زۆر ھەڵبێم ئاشکرایە تەنگەنەفەس دەبم و ھەناسەم سوار دەبێ و ئەمە بەم مانایە نییە من Asthmaم ھەیە! بۆیە تەنگەنەفەسی یان هەناسەسواری نابێتە Asthma. لە کوردیدا وەک فارسی و زۆربەی زمانەکانی دنیادا بۆ Asthma بەرامبەرمان نییە و پێویست نییە ھەرچی شتە بە زۆرەملی و بە دانانی وشەی نەگونجاو بکەینە کوردی. سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٤:٢٨، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
هاوڕات نیم د. توانا ع. بەرزنجی (لێدوان) ‏٠٧:٤٨، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئاسما".