وتووێژی داڕێژە:گەلانی ئێران
دوایین لێدوان: ٩ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Paraw لە بابەتی خوارین بە واتای باشووری نییە
خوارین بە واتای باشووری نییە
دەستکاری@Nskoaljسڵاو بەڕێز گیان، وشەی کوردیی خوارین بە واتای باشووری (ئاراستەی جوگرافیایی باشوور یان South) نییە؛ بەڵکو بە واتای خوار یان لای ژێروو (لە عەرەبی: سفلی، لە ئینگلیزی: Lower) بە کار دێت و بە ھەڵە بە کار دەچێت. جگە لەمە، ھیچکەس لە کرماشان و ئیلام و خانەقین خۆی بە کوردێکی «خوارین» ناو نابات و بە زمانەکەی خۆیشی ناڵێت خوارین! خەڵکی ئەو ناوچانە ھەر بە تەنیا بە خۆیان دەڵێن کورد، بێ ھێچ پێشگر و پاشگرێک، تکایە وشەی ھەڵە و دەستکرد و تازەخوڵقێندراوی «خوارین» بە کار مەبەن. پەڕاو (لێدوان) ١٠:٠٦، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو @Paraw: زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوەت دەستکارییەکم پووچەڵ کردەوە، بەگشتی ئەو ھەڵانە زۆرن بە نموونە بە گشت کرمانجەکان دڵێن بادینی یان شکاک (لە کاتێکدا ئەمانە بەشێکی بچووک لە کرمانجەکانن) و ھەر بە کوردانی ناوچەکانی باشوور دەڵێن کەڵھوڕ (لە کاتێکدا ئەمەش بەشێکە لە کوردانی ناوچەکانی باشوور). لێرەش پرسیارم لە بەڕێزتان کردبوو و کێشەکە ئەمەیە کە کوردانی باشوور بەشێوەیەکی بەرفراوان بۆ کوردانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەکاردێت و دەکرێت تێکەڵ بکرێت. منیش بۆیە وشەی خواروو یان خوارینم ھەڵبژارد کە وتاری کوردیی باشووری ئەم وشەیەش بۆی بەکاربردراوە. دیسان سپاس بۆ بەڕێزتان. Nskoalj (لێدوان) ١٢:٢٨، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Nskoalj سپاس و ڕێز بۆ جنابت. پەڕاو (لێدوان) ١٢:٥٦، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)