نەخۆشی غودە
[١]نەخۆشی غودە (Thyroid disease)
ڕژێنی پەریزادە (غدە الدرقییە)
ئەم ڕژێنە لەشێوەی پەپوولەدایە دەکەوێتە بەشی خوارەوەی پێشەوەی مل قەبارەکەی نزیکەی ٥ سانتیمەتر و کێشی نزیکەی ٢٠ گرام دەبێت، فەرمانی سەرەکی دەڕژێنە دەردانی ھەردوو ھۆرمۆنی T3 و T4 کە کاری سەرەکیان ڕێکخستنی مێتابۆلیزم و پلەی گەرمیی لەش و لێدانیدڵە.
بەگشتی دوو جۆر نەخۆشی غودە ھەیە:
① غودەی تەمەڵ(خمور الغدە): کە وەک پێویست ھۆرمۆن دەرنادات.
② غودەی ھار (غودە السامە): واتە زیاد دەردانی ھۆرمۆنی غودە.
ثایرۆید ھەڵدەستێ بە ڕژاندنی ثایرۆکسین (Thyroxine T4) کە تەمەنی یەک ھەفتەیە و بڕێکی بچووک
(Triiodothyronine T3)
کە تەمەنی تەنھا ١٨ کاتژمێر و بری لە %٨٥ ی لە خوێندا لە (T4) و دروست دەبێت.
بەشێوەیەکی گشتی ئەم نەخۆشییە بەڕێژەیەکی زیاتر لەڕەگەزی (مێ) بەدەر دەکەوێت وەک لەڕەگەزی (نێر)، ھەندێ جار ھۆکاری ئەمنەخۆشییە بۆماوەیییە.
نیشانەکانی[٢] زۆربونی ھۆرمۆنی ثایرۆید (Hyperthyroidism) دەستکاری
① دابەزینی کێشی لەش.
② خێرابوونی لێدانی دڵ.
③ سکچوون.
④ گەورەبوونی ڕژێنەکە.
⑤ زوو تووڕە بوون.
⑦ لەش گەرمی.
⑧ ماندووێتی.
⑨ دەست لەرزین.
نیشانەکانی کەمی ھۆرمۆنی ثایرۆید (Hypothyroidism) دەستکاری
① بێ ھێزی.
② وشک بوونی پێست و قژھەڵوەرین.
③ بەرگەنەگرتنی سەرما.
④ کەم بوونی ئارەقە.
⑤ لاوازکردنی مێشک.
⑥ تێک چوونی باری دەروونی.
⑦ کەم خوێنی.
⑧ قەبزی.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Thyroid History Timeline | American Thyroid Association". web.archive.org. 2021-08-03. Retrieved 2022-10-20.
- ^ "قصور الغدة الدرقية - الأعراض والأسباب - Mayo Clinic (مايو كلينك)". www.mayoclinic.org. Retrieved 2022-10-20.