نەخۆشی ویڵسن نەخۆشییەکی بۆماوەیی ئۆتۆسۆمی میتابۆلیزمی مسە کە تێیدا کۆبوونەوەی مس لە ئەندام و شانە جیاوازەکاندا دەبینرێت. زیادبوونی کەڵەکەبوونی مس ڕەنگە کەموکوڕییەک بێت لە کارکردنی پەمپێکی بەستنەوەی مسی پڕۆتینی جۆری P. ئەم پەمپە ڕۆڵی هەیە لە دەردانی مس بۆ ناو زەرداو . تێکچوونی کارەکانی دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی مس لە شانەکانی لەش وەک جگەر و مێشک و گورچیلە و خڕۆکە سوورەکانی خوێن. [١] کە ئەمەش دەبێتە هۆی نەخۆشی ئەم شانانە و بە گشتی مرۆڤی تووشبوو.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بیوشیمی_دکتر اکبر جعفرنژاد چاپ 95


  • ویکیپیدیای فارسی