نەخۆشی تایرۆیدە رژێن حاڵەتێکی پزیشکیە کە کار دەکاتە سەر کاری تایرۆیدە رژێن. ھەردوو پلی تایرۆیدە رژێن دەکەونە خوارەوەی قورگ، تایرۆیدە رژێن ھەردوو ھۆرمۆنی سایرۆکسین، سایرۆنینی سیانە یۆد بەرھەمدێنێت کە بە ناو لولەی خوێندا دەروات بۆ ئەوەی کاری ئەندامەکان رێکبخات، واتا دەردانی ناوەکییە. ئەم ھۆرمۆنانە یارمەتی گەشەی زۆر لە کۆئەندامەکانی لەش دەدەن بۆ نمونە گەشەکردنی ساوا و گەشەکردنی مندالی، ھەروەھا وزە رێکدەخات.

پێنج جۆری نەخۆشی تایرۆید ھەیە و ھەر پێنجی نیشانەی تایبەت بە خۆی ھەیە

  1. کەم بەرھەمھێنانی تایرۆیدە ھۆرمۆن: بە ھۆی کەم بوونی ھۆرمۆنی تایرۆید
  2. زێدەڕۆیی لە بەرھەمھێنانی تایرۆیدە ھۆرمۆن: بە ھۆی زۆر بوونی ھۆرمۆنی تایرۆید
  3. ملی (نیسدێڵی): گەورە بوونی بروانە
  4. پەنام: کە لەوانەیە شێرپەنجەیی بێت یان نەبێت
  5. ژێر بینگەیی زێدەرۆیی یان کەمی بەرمھێنانێ تایرۆید

نیشانەکان:

نیشانەکان جیاوازە لە تایرۆیدی چالاک و تایرۆیدی سست وەکو لە خوارەوە بە دیار دەکەوێ

کەم بەرھەمھێنانێ تایرۆیدە ھۆرمۆنەکان

-کەمی وزە

-زیادبوونی کێش

-ئازاری ماسولکەکان

-نزمبوونەوەی تێکرای لێدانی دڵ

-نزمبوونەوەی پلەی گەرمی لەش

-دوا کەوتنی گەشە

-سستبون

زێدەرۆیی لە بەرھەمھێنانی تایرۆیدە ھۆرمۆنەکان

-زیادبوونی زیندە چالاکی

-کەمبوونەوەی کێش

-زیادبوونی پەستانی خوێن

-زیادبوونی تێکرای لێدانی دل

-بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش

-سکچون

تێبینی:

ھەندێک لەم نیشانانە لەوانەیە لە ھەردوو حالەت دەربکەوێت

Exophthalmos is the eye bulging that may be seen with Graves Disease, one of the major causes of hyperthyroidism
Endemic goiter

چارەسەر و کاری لاوەکی دەستکاری

ھەندێ لە چارەسەرەکان کاری لاوەکیان ھەیە لەسەر کاری تایرۆیدە رژێن، لەوانەیە چارەسەرکردنیان ببێتە ھۆی کەمی بەرھەمھێنانی تایرۆیدە ھۆرمۆن یاخود زێدەرۆیی لە بەرھەمھێنانی تایرۆیدە ھۆرمۆن و ببێتە مەترسی بۆیە دەکرێت لەژێر چاودێری بێت.

ناسینەوە دەستکاری

ناسینەوەی نەخۆشی تایرۆیدە رژێن بە پێی نیشانەکان دەگۆرێت، ئەگەر بێت و گرێ بوونی ھەبێت، لە زۆرێک لە نەخۆشەکان پێوستە تاقیکردنەوەی خوێن بکەن ھەروەھا ئەلترا ساوند و توێژەل. یاخود پشکنینی رادیۆ ئایۆ داین.

 
Overview of the thyroid system and the various hormones involved.

تاقیکردنەوەی کاری تایرۆیدە رژێن دەستکاری

چەند جۆری جیاواز ھەیە لە ھۆرمۆن کە دەتوانرێت بپێورێت لە خوێندا بۆ دیاریکردنی کاری تایرۆیدە رژێن کە ئەم ھۆرمۆنانە دەگرێتەوە.

سایرۆنینی سیانە یۆد (T3) , سایرۆکسین (T4)

ھۆرمۆنێکی گرنگتر کە ھۆرمۆنی ھاندەری تایرۆیدە رژێنە (TSH) کە لەلایەن پلی پێشەوەی ژێر لانکەرژێن بەرھەمدێت کە کاری سەرەکی بریتیە لە زیادکردنی ھەردوو ھۆرمۆنێ سایرۆنینی سیانە یۆد و سایرۆکسین.

پەرچەپێدانەوەی نەرێنی ئاستی ھۆرمۆنی ھاندەری تایرۆیدە رژێن (TSH) دیاریدەکات، کاتێک بری ھەردوو ھۆرمۆنێ سایرۆنینی سیانە یۆد(T3) و سایرۆکسین (T4) لە خوێندا زیاد دەکات ئاستی بەرھەمھێنانی ھۆرمۆنێ ھاندەری تایرۆیدە رژێن (TSH) کەمدەکات وە بە پێچەوانەشەوە.

بەرزبوونەوەی بری (TSH) ئاماژە بە کەمی بەرھەمھێنانی ھۆرمۆنەکانی تایرۆیدە رژێن دەکات

چارەسەرکردن دەستکاری

(دەرمانکردن) دەستکاری

لیڤۆثایرۆکسین (levothyroxine) کە ستیرۆئایسۆمیر (stereoisomer) T4’ە رۆژی یەک جار ئەدرێت بەو کەسانەی کە کەمی چالاکی تایرۆیدە رژێنیان ھەیە.

دەرمانی (thioamide), (carbimazole), (propylthiouracil),(methimazole) بۆ ئەو کەسانەی کە زێدەرۆیی لە بەرھەمھێنانی تایرۆیدە رژێنیان ھەیە. ھەروەھا زێدەرۆیی لە بەرھەمھێنانی تایرۆیدە رژێن بە نەشتەرگەری بە لابردنی بەشێک لە تایرۆیدە رژێن چارەسەر دەکرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری