نەخۆشخانەی پار نەخۆشخانەیەکی ئەھلییە و یەکێکە لە نەخۆشخانە ھەرە گەورەکانی عێراق کە دەکەوێتە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان. لە ١٢ی شوباتی ٢٠١٣ وەکو سەنتەرێکی نایەب و ھەبوونی کوالێتییەکی بەرز بۆ چاودێری کردنی نەخۆشەکان لە سەرتاسەری عێراق دامازراوە. ستافی پزیشکییەکەی لە ٥٠ ڕاوێژکار پێکدێت، وەکو پزیشکی گشتی، پزیشکی نەشتەرگەری، ستافی پەرستاری …. ھتد. پزیشک و ھەموو ئەوانەی لەم نەخۆشخانەیە کار دەکەن زۆر سەرکەوتوو و لێھاتوون لە بواری تایبەتی خۆیان. ئامانجی ئەم نەخۆشخانەیە بەرەو پێشبردنی کەرتی تەندروستی و باشتر کردنی نەخۆشەکان و کۆمەڵگەیە. ھەروەھا ھەموو جۆرە ئامێرێکی پێشکەوتووی پزیشکی دابین کردووە بۆ چارەسەر و نەشتەرگەری. ھەر بۆیە ھەموو نەخۆشێک دەتوانێت بە دڵێکی ئاسوودە و بێ خەم چارەسەرەکانی لەم نەخۆشخانەیە وەربگرێت و نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت لە ژینگەیەکی زۆر سەلامەتدا. ھەموو جۆرە پێداویستییەک بۆ نەخۆشەکان پەیدا کراوە بۆ پشکنین، خزمەتگوزاری دەستنیشانکردنی نەخۆشی، بەشی تاقیگە، دەرمانخانە، و ھەروەھا نەشتەرگەرییە ئاڵۆزەکان. لەگەڵ ئەمانەشدا وەکو ھەموو نەخۆشخانەیەکی نێودەولەتی جیھان گرینگییەکی ئێجگار زۆری بە بەشی فریاگوزاری و گواستنەوەی نەخۆش و دابینکردنی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری داوە. نەخۆشخانەی پار١٤بەش لەخۆدەگرێت. ھەربەشی تایبەت بە بوارێکە و دکتۆر وپسپۆری شارەزا لەبواری جیا جیا ئامادەن بۆخزمەتکردنی نەخۆشەکان. ھەندێک لەوبەشانە بریتین لەبەشی ھەناو بەشی نەخۆشییەکانی گورچیلە، بەشی مندالان، بەشی پێست، بەشی لەدایکبوونی منداڵان، بەشی پێست، تاقیگە وبەشی چارەسەری سروشتی.

بەشی ھە ناو دەستکاری

ئەم بەشە ڕۆلێکی گرنگی ھەیە لە ناو نەخۆشخانەدا کە بریتییە لە ڕێگەگرتن و دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی ھەموو ئەو نەخۆشیانەی کە لە ناو ھەناو دروست دەبن. خۆشبەختانە لەنەخۆشخانەی پار پسپۆری شارەزا لەبواری ھەناو زۆر بە ئاسانی دەست دەکەوێت و ئامادەن بۆخزمەتکردنی نەخۆشەکان و چارەسەکردنی ھەموو جۆرە نەخۆشییەکانی ھەناو. ھەروەھا لەم بەشەشدا گواستنەوەی ئەندامەکانی لەش بە نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت لەلایەن پزیشک و پسپۆری لێھاتوو لەم بوارە دا زۆر بە سەلامەتی و سەرکەوتوانە بەرێوەدەچێت بۆ ئەو نەخۆشانەی کە لە بارودۆخێکی خراپن و پێویستیان بە گۆرینی ئەندامەکانی لەشە. ئەو ئەندامانەی دەگوازرێنەوە بریتین لە: گورچیلە، گورچیلە-پەنکریاس، جگەر.

بەشی گورچیلە دەستکاری

ھەروەکو ھەموو بەشەکانی تر نەخۆشخانەی پار گرینگی بەم بەشەش دراوە. ئەم بەشە لە نەخۆشخانەدا بریتییە لە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی ھەموو جۆرە نەخۆشییەکانی گورچیلە کە بە زۆری خەڵک لە دەستی دەناڵێنن. پزیشکی زۆر سەرکەوتوو لەم بوارەدا دابین کراوە بۆ نەخۆشەکان. چارەسەری جۆراو جۆری ھەیە بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە و لەگەلیشیاندا شوشتنی گورچیلە بە ئامێری پێشکەوتوو و نەشتەرگەری دەرھێنانی بەردی گورچیلە بە ئامێری وردبین و گواستنەوەی گورچیلە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ئەنجامدەدرێت. چارەسەری (CRRT) ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوانەی کە گورچیلەیان لە کارکەوتووە.

بەشی منداڵان دەستکاری

بەشی پێدیاتریک کە دەکاتە بەشی منداڵان لە نەخۆشخانەی پار بەرپرسە لە چارەسەرکردن و سەرپەرشتی کردنی ھەموو ئەو جۆرە نەخۆشیانەی مندڵان کە پێویستیان بە چاودێری نەخۆشخانەیە؛ و بێگومان ھەموو پێداویستییەکی پزیشکی تایبەت بە منداڵان دابین کراوە. گرینگییەکی زۆری بەم بەشە داوە و چارەسەر و نەشتەرگەری بۆ ھەموو جۆرە نەخۆشییەکی منداڵان لەلایەن پسپۆری شارەزا و لێھاتوو ئەنجام دەدرێت؛ بۆیە ھەر دایک و باوکێک دەتوانێت بە دلێکی زۆر ئاسوودەوە چارەسەر بۆ مندڵەکانیان بدۆزنەوە لەم نەخۆشخانەیە.

بەشی پێست دەستکاری

بەشێکی سەرەکی و تەواوکەری ھەموو بەشەکانی ترە لە نەخۆشخانەی پار. چەندەھا خزمەتگوزاری پزیشکی گونجاو و باش ھاوشێوەی سەنتەرەکانی ئەورووپا و ئەمریکا پێشکەش بە ھاووڵاتیان دەکرێت لەلایەن نەخۆشخانەوە. ھەموو جۆرە پشکنینێکی پێست ئەنجام دەدرێت لەم بەشە. پزیشکی زۆر باش و لێھاتوو تایبەت بە بواری نەخۆشییەکانی پێست لەم نەخۆشخانەیە لەم بەشە دەست دەکەوێت. ئەو ڕێکارانەی کە ھەموو ڕۆژ لەلایەن ستافی ئەم بەشە ئەنجام دەدرێت بریتین لە ساردکەرەوە، نەشتەرگەری بە ئامێری کارەبایی، دەرزی لێدانی پێست (الحقن). ئەم بەشە تەنھا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی پێست نییە بەڵکو ھەموو جۆرە جوانکارییەک (کۆزمەتیک) ئەنجام دەدرێت وەکو فیلەر و بۆتۆکس چارەسەری کیمیایی بۆ پێست …. ھتد. ھەروەھا ئامێری لێزەری پێشکەوتوو و کولێتی بەرز ئامادەکراوە بۆ ئەوانەی کە لێزەر لە شوێنە جیا جیاکانی لەش دەدەن. بێگومان پێش ھەر جونکارییەک پێویستە پزیشکی پسپۆر بیبینت.

بەشی لەدایکبوونی منداڵان دەستکاری

ئەم بەشە وەکو ھەموو بەشەکانی تری نەخۆشخانەی پار تایبەتی خۆی ھەیە؛ و پسپۆری شارەزا لەم بوارە لە نەخۆشخانەی پار سەرپەرشتکارن و بە چەند جۆر خزمەتی دایکانی دووگیان دەکەن وەکو و لەدایکبوونی سروشتی و دوو جۆر نەشتەرگەری نیو سرکەر، سرکردنی تەواو لەسەر دەستی پسپۆرانی شارەزا ئەم کارە دەکرێت.

تاقیگە دەستکاری

. بەشی تاقیگەکان لە نەخۆشخانەی پار گرنگی زۆری پێ دراوە بە دابینکردنی ھەموو جۆرە پێداویست و کەرستەی زۆر پێشکەوتوانە. تاقیگەکانی نەخۆشخانەی پار یەکێکە لە باشترین و پێشکەوتووترین تاقیگەکان لە سەرتاسەری عێراق. ھەموو جۆرە پشکنینێک و تاقیکردنەوەیەکی لێ ئەنجام دەدرێت لەلایەن پسپۆری شارەزاوە.

چارەسەری سروستی دەستکاری

نەخۆشخانەی پار ئەم بەشەشی کردۆتەوە بۆ ئەوانەی دەناڵێنن بە دەست ئازارەکانی لەشیان. ئەم جۆرە چارەسەرەدا ھیچ جۆرە دەرمانێک بەکار ناھێندرێت تەنھا بە پەستانی میکانیکی لەسەر ھەندێک شوێن یان جووڵاندنەوەی ھەندێک لە بەشەکانی لەشی مرۆڤ چارەسەر دەکرێ. ئەم جۆرە چارەسەرە بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کەوا ئازاری پشت، مل، پێ و جومگەکان بە گشتی ھەیە. ئەمەش وەکو ھەموو بەشەکانی تر لەلایەن پسپۆری شارەزا ئەنجام دەرێت.

نەخۆش دەستکاری

نەخۆشخانەی پار گرنگییەکی زۆر بە نەخۆشەکان و خێزانی نەخۆشەکان دەدات. بۆ ھەر نەخۆشێک بۆ ئەوەی بە زووترین کات بگەرێتەوە باری ئاسایی خۆی ستافی شارەزا لە دکتۆر و پەرستار … ھتد بۆ دابین دەکرێت. لە ڕوودانی ھەر شتێکیش بێگومان خێزانی نەخۆشەکان ئاگادار دەکرێنەوە. ئامانجی نەخۆشخانە تەنھا باشتر بوونی نەخۆشەکانە. کاتێک نەخۆش بەرەو باش بوون دەچێت ھەموو کارەکانی چوونە دەرەوە لەلایەن نەخۆشخانەوە ئەنجامدەدرێت پێ ئەوەی نەخۆشەکە پێوە ماندوو ببێت. لە لایەکی تریشەوە ھەموو ژوورەکانی نەخۆش تاکن و تایبەتن بە یەک نەخۆش؛ و ھەروەھا لە ھەر ژورێک تەلەفۆن و تەلەڤیزیۆن دابینکراوە بۆ ئەوەی نەخۆش ھەست بە دڵتەنگی و بێزاری نەکات. لە ھەموو شتێک گرنگتر نەخۆشخانەی پار گرنگی زۆری بە پاک و خاوێنی داوە بەتایبەتی ژووری نەخۆشەکان. لە نەخۆشخانەی پار کافتریاش دابین کراوە کە خواردنی ھەر سێ ژەم لە خۆ دەگرێت خواردنی بەیانی و نیوەرۆ و ئێوارە دەست دەکەوێت. لەبەر تەندروستی نەخۆشەکان خواردنەکانی ھەمووی بێ چەوری و کەم کۆڵیسترۆڵن.

سەرچاوەکان دەستکاری