نەخۆشخانەی ئەربیلی نێودەوڵەتی (بەشی دەمار)

نەخۆشخانەی ئەربیلی نێودەوڵەتی دەکەوێتە شاری ھەولێر لەسەر ١٠٠ مەتری کەمیک ڕۆژئاوا لە جادەی مەخموور. نەخۆشخانەیەکی تایبەتییە و پێکدێت لە بەشی پزیشکی و بەشی نەشتەرگەری، کە زیادتر دابەش کراون بۆ چەندین بەشی تر وەکو دڵ، دەمار، هێسک، فریاکەوتن، پزیشکی هەناویی، گورچیلە، نەشتەرگەری مناڵان، نەشتەرگەری گشتی، نەشتەرگەری جوانکاری، نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت... هتد.  نەخۆشخانەی ئەربیلی نێودەوڵەتی ژینگەیەکی خاوێن و بێ بەکتریا پێکدێنێت، و پێکهاتووە لە چەندین نهۆم کە تێیایدا کافتریا و شوێنی چاوەڕوان کردن و دەرمانخانەی تایبەتی خۆی لێ دەبیندرێتەوە. ئەم نەخۆشخانەیە نوێ درووست کراوە و ئامانجی ئەوەیە باشترین خزمەتگوزاری و چارەسەر دابین بکات بۆ کەسانی پێویست.

بەشی دەمار دەستکاری

بەشی دەمار بەشێکی پزیشکی لە سیستەمی نەخۆشخانەکە پێکدێنیت. ئامانجی ئەم بەشە دیاری کردنی نەخۆشی یاخود باری نائاساییی دەمارەکانی جەستەیە، و گەیاندنی خزمەتگوزاری پزیشکی تایبەت بۆیان، و هەروەها، گەر پێویستی بێت، گواستنەوەی نەخۆشەکە بۆ بەشی نەشتەرگەری دەمار و ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ چارەسەر.

بەشی پزیشکی دەمار لەسەر ئاستێکی جیهانی بنیاد کراوە بۆ چەندین جۆری نەخۆشی و حاڵەتی تری نائاسایی دەمارەکانی جەستە، کە پێکدێت لە پێداویستی و ئامێری گرنگ بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی و چارەسەرکردنیان.

پەیوەندی بەشی دەمار لەگەڵ بەشەکانیتری نەخۆشخانە دەستکاری

بەشی پزیشکی دەمار پەیوەندییەکی ئێکجار بەهێز و وابەستەیی هەیە لەگەڵ بەشی رادیۆلۆجی، بە تایبەتی بۆ ئامێرەکانی CT، MRI  و EEG، ئەم ئامێرانە هاندەری گرنگن بۆ دیاریکردنی چەندین حاڵەت و نەخۆشی ئاڵۆزی دەمارەکانی جەستە چونکە دەبنە هۆی کەمی پێویست بوون بە نەشتەرگەری ناپێویست بۆ بینینی دەمارەکان و ئەندامە دەمارە ناوەندییەکان، جگە لەمە، ئەم ئامێرانە هەم کاتێکی زۆر بۆ پزیشکان دەگەڕێننەوە، هەم هۆکارن بۆ زیادبوونی ئارامی و ڕازیبوونی نەخۆشەکان.

دەستنیشانکردنی نەخۆشی لە بەشی پزیشکی دەمار دەستکاری

دەستنیشانکردنی نەخۆشی لە بەشی پزیشکی دەمار پێکدێت لە ٣ هەنگاو:

  1. مێزوو : وەرگرتنی زانیاری دەربارەی مێژووی نەخۆش سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشی و ناڕەحەتی، و هەروەها مێژووی نەخۆشییەکانی پێشووی، بۆ باشتر تێگەیشتن لە حاڵە نائاساییەکەی، ئەمە خاڵێکی گرنگە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی جیاواز بۆ ئەوەی پزیشک بزانێت چ جۆرە پشکنینێک ئەنجام بدات.
  2. پشکنین: پاش وەرگرتنی مێژوو و دەستنیشانکردنی نەخۆشی جیاواز، چەندین تاقیکردنەوەی سادە ئەنجام دەدرێن بۆ گەیشتن بە سەرئەنجامێک. لەم تاقیکردنەوانە چەندین ئەرکی جەستە ڕەچاو دەکرێن وەکو توانای هەستەوەرە دەمارخانەکان و جووڵە دەمارخانەکان، توانای گوێبیستن و قسەکردن، بینین، تەرازوو، هتد. چەندین ئامێر و کەرەستەی سادە بەکاردێن بۆ جێبەجێکردنی ئەم پشکنینانە وەکو چەکوشی چۆک، فۆندۆسکۆپ، لۆکە، هتد.
  3. لێکۆڵینەوە: گەر بە پشکنین سەرئەنجامێک دەرنەکەوت، ئاوا پشکنینی ئاڵۆز ئەنجام دەدرێن بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم نەخۆشییە نیشانکراوانەی کە ماون. ئەم پشکنینانە پێکدێن لە چەند ئامێری رادیۆلۆجی، وەکو CT،MRI  و EEG.

ئامێر و کەرەستەکانی پشکنین دەستکاری

پزیشکانی دەمار لەم ناخۆشخانەیە چەندین کەرەستە و ئامێر بەکاردەهێنن بۆ ئەنجامدانی پشکنین بۆ دیاریکردنی ئاستی توانای دەمارەکانی جەستە. هەندێک لە کەرستە ئاساییەکان بریتین لە:

  1. چەکوشی چۆک: چەکوشێکی سەر سێگۆشەی بچووکە بەکاردێت بۆ دیاری کردنی ئاستی کارکردنی ئەندامە دەمارە ناوەندییەکانی بڕبڕەی پشت. چەکوشەکە لەلایان پزیشکەکە بەکاردێت لەسەر ئەم ژێیەی چۆک کە سەرنجیێتی، و تێبینی دەکات لە ئاستی جووڵەی پێ و لاقی نەخۆشەکە. گەر ئاستی جووڵە لەم ناوچانە کەمبوو، یاخود نەبوو، واتای ئەوەیە کە کێشەیەک لە دەمارەکانی رەچەلەکی L2، L3 و L4ی بڕبڕەی پشت هەیە.
  2. فۆندۆسکۆپ: ئامێرێکی تێلێسکۆپی دەستگرە بەکاردێت بۆ بینینی بەشە ناوەکییەکانی چاو، بە تایبەتی تۆڕۆکەی چاو و دەمارە تایبەتەکەی چاو. لەکاتی پشکنیندا، پزیشک بە پەنجەیەک برۆی چاوێک بەرز دەکاتەوە و ئامێرەکە لە بەرامبەر ئەم چاوە ڕادەگرێت، بەم شێوەیە ئەتوانێ ناوەوەی چاوەکە ببینێ.
  3. سنێلێن: ناسراو بە snellen chart، تابلێتێکە پێکدێت لە چەندین پیت کە نەخۆش دەیانخوێنێتەوە بۆ دیاریکردنی ئاستی بینین. بەڵام بەکارهێنانی کەمە لە بەشی دەمار.
  4. نیورۆ تۆرچ: ئەم ئامێرە شێوازی وەکوو پێنووسێکە کە گلۆپێکی تیایە. ئامانجی ئەم ئامێرە ئەوەیە کە دیاری بکات ئایا جووڵە دەمارخانەکانی چاو کار دەکەن یاخود نا. لە حاڵەتی ئاسایی، ئاراستە کردنی رۆناکییەکە دەبێتە هۆی بچووک بوونەوەی سۆمای چاو. بەڵام گەر ئەمە ڕوونەدات، واتای ئەمە دەگەیەنێت کە کێشەیەک هەیە لە دەمارە تایبەتییەکانی چاو.
  5. لۆکە: بەکاردەهێندرێت بۆ دیاری کردنی ئاستی کارکردنی دەمارە هەستەوەرییەکانی دەماری پێنجەمی سەر (trigeminal sensory nerves) کە لقەکانیان دابەشکراون بۆ سەر چاو و دەموچاودا، بەتایبەتی ئەم دەمارانەی کە هەستیارن بۆ دەستلێدانی سادە.

ستاف و کارمەندانی بەشی پزیشکی دەمار دەستکاری

لە بەشی پزیشکی دەماردا چەندین کارمەند هەن کە بەیەکەوە کار دەکەن بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشی، و هەروەها بەرپرسن لە دابینکردنی هەر چی پێداویستییەک لەم نێوانەدا:

  1. پزیشکی پلەباڵا: پزیشکی پلەباڵا ئەم پزیشکانەن کە ماوە پاش ماوە سەرێک لە نەخۆشەکانیان دەدەن لە کاتی دیاریکراو بۆ ئاگاداربوونەوە لە دۆخی تەندرووستییان.
  2. پزیشکی دامەزراو: پزیشکی دامەزراو ئەم پزیشکانەن کە تازە خوێندنیان تەواو کردووە و بەرپرسیارن بۆ بەژداریکردن لە هەموو بەشەکانی نەخۆشخانەکە بۆ دیاریکردنی پسپۆریی. هەموو کات لە ژێر چاودێری و بەرپرسیارێتی پزیشکی پلە بەرزترن.
  3. پەرستار: پەرستار ئەم کارماندانەن کە بەرپرسیارن لە دۆخی نەخۆش لە کاتی چارەسەردا و دابینکەری زۆرینەی پێداویستین بۆ نەخۆش.

بۆ چ جۆرە نەخۆشییەک پێویستە سەردانی بەشی دەماری پزیشکی بکرێت؟ دەستکاری

هەر وەکوو باسکرا پێشووتر، بەشی پزیشکی دەمار بەرپرسە بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی زۆربەی جۆری بارە نائاساییەکانی دەمارە هەستەوەرییەکان و دەمارە جووڵەکانی لەش، جگە لەم بارانەی کە پێویستە نەشتەرگەرییان لەسەر بکرێت، ئەوا لەم حاڵەتەدا نەخۆش دەگوازرێتەوە بۆ بەشی نەشتەرگەری.

هەنێک لەم نەخۆشییانەی کە لە بەشی پزیشکی دەمار چارەسەر دەکرێن بریتین لە:

  • سیندرۆمی گولیان-بار
  • ئاتاکسیا
  • لووەی مێشک
  • زیانی تەنگاوی بڕبڕەی پشت
  • ئەنیورسیمای سەر
  • فێ (ئەپلێپسی) و خوێنتێریی مێشک
  • ئازاری سەر
  • زیان بۆ سەر
  • هەوکردنی مێنینگایتس
  • نەخۆشی پارکینسۆن
  • هەوکردنی ناوەوەی سەر
  • لووەی بڕبڕەی پشت

سەرچاوە دەستکاری

  1. پزیشک و ستافی نەخۆشخانە