نیتەر یان نیت ئاڕ (بە ئینگلیزی: Knitr) مەکینەیەکی ڕاپۆرت دروستکردنە بە زمانی ئاڕ. بۆخۆی بوخچە/پاکجێکی زمانی ئاڕە کە توانای هەیە کۆدی ئاڕ بەم دواییە کۆدی زمانەکانی تریش وەک (پایسن) تێکەڵ بە لایتەک (LaTeX) و لیکس (Lyx) ئێچ تی ئێم ئێڵ (HTML)و مارکداون Markdown و ئاسکی دۆک AsciiDoc و هتد بکات.[١][٢]
لەشێوازی داڕشتندا یەکجار لە مارکداون ئەچێت و جیاکردنەوەیان سەرەتا ئاسان نیە. زۆربەی فەرمانەکانی مارکداون لە نیتەریش ئەخرێنە گەڕ. پێشکەوتنی نیتەر لەوەدایە ئەتوانی کۆدی زمانی ئاڕ و پایسن لە کاتی دروستکردنی ڕاپۆرتەکە (بۆ نمونە پی دی ئێف) بخەیتە کار و وێنەر، گراف و هتد بخەیتە ناو ڕاپۆرتەکەتەوە.