نرخ بەو بڕە پارەیە ئەوترێ کە لایەنێک لە بەرامبەر شتومەک یا خزمەتدا ئەیبژێرێ و ئەیدا بە لایەنێکی تر. نرخی شتومەک بەستراوە بە خەرجێ کە بۆ بەرھەمھێنانی ئەکرێ و ڕادەی دابینبوونی و ڕمێنی لە بازاڕدا. ھەروەھا، نرخ ئەتوانێ لە لایەن پاوانکەرەوە دیاری بکرێ، ئەشتوانێ بە ھۆی ھەلومەرجی بازاڕەوە خۆی بسەپێنێ.[١]

وشەڕەتناسی

دەستکاری

وشەی نرخ لە فارسیدا «نێرخ» و لە بەلووچیدا «نێھر»ە. ئەم وشانە لە ڕیشەی پرۆتۆئێرانیی *ni-xrī- -یەوە ھاتوون، کە خۆی دوو پارە و پێک ھاتووە لە پێشگری *ni- بە مانای ژێر، خوار، بن + *xrī-. ئەم پارەی دووەمی ھاوڕەگوڕیشەی وشەگەلی «خەریدەن»ی فارسی و «کڕین»ی کوردییە کە /xr/ -ەکەی چەپەوانە بووەتەوە و بووە بە /rx/.[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Price»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2022-11-27، لە 2023-01-03 ھێنراوە
  2. ^ نانەوازادە، عەلی (2022). فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی، بەرگی شەش. p. 230.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)