تورەگەی زراو دەستکاری

بریتییە لە ئەندامێکی شێوە ھەرمێیی، دەکەوێتە خوارەوەی جگەر، فەرمانی کۆکردنەوە و خەست کردنەوەی ئەو زەرداوەیە کە جگەر دەریدەداو لە کاتی پێویست دەیڕژێنێ بۆ ناو دوازدە گرێ.

لەھەرە گرفتە تەندروستییە باوەکانی زراو بوونی بەردە لە تورەگەی زراو، ھەنێک جار ئیتیھاب کردن وبوونی گۆشتی زیادە، ھەندێک جار خاو بوون لە ڕژانی ئەو زەرداوەی کۆی کردووەتەوە. بەرد یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان کە کاریگەری لەسەر کیسی زراو و کەناڵی سەرەکی زەرداو ھەیە.

بەرد لەوانەیە ببێتە ھۆی ئازارێکی درێژخایەن و سەختی ھەرسکردن و ئاوسان بەتایبەتی لەکاتی خواردنی خۆراکە چەورەکان، نیشانەکانی لە ئەنجامی ھەوکردن درێژخایەنی زراو یان سەختی گرژبوونی بێت، و ئەگەر زۆری خایەند و زیاتر بوو لەوانەیە نەخۆش دووچاری ھەوکردنێکی زۆری زراو بووبێت.

بەڵام بەردی بچووک لەوانەیە لە ڕێگای کەناڵی زەرداوەوە بڕوات بۆ دوازدە گرێ دەبێتە ھۆکاری سک ئێشان (قۆلنج) و ئەگەر داخرا ئەوە دەبێتە ھۆکاری زەردبوونی چاو و پێست، زۆر جار پێویستی بە پێنۆڕی سەرەوە ھەیە بۆ دەرھێنان بەرد و زمانی کەناڵ لە نێو دوازدە گرێ، بەڵام ئەگەر بووە ھۆکاری داخستنی کەناڵی پەنگریاس لە شوێنی پێکەوە بەستنیان لەگەڵ کەناڵی زەرداو ئەمە دەبێتە ھۆی ھەوکردنی پەنکریاس.

ئەمانەی سەرەوە ھەموویان پێویستیان بە لابردانی زراو و پشکنینی کەناڵی زەرداو و لابردنی بەردەکان ھەیە کە ئەمەش بە ڕێگای پێنۆڕەوە دەبێت.

لەبەر ئەوەی زراو ئەندامێکی سەرەکی نییە بۆ بەردەوامی ژیان و ھەموو مرۆڤێک دەتوانی بژیت بەبێ زراو. لە ھەموو بارەکانی نەخۆشی زراو چارەسەری بنبڕی بریتییە لە ھەڵگرتنی زراوەکە بە نەشتەرگەری.

نیشانەکانی بەردی زراو دەستکاری

  1. سەرەتا ھیچ نیشانەیەکی نییە، کاتێک نیشانەکانی دەست پێ دەکات بەردێک یان زیاتر لەشوێنی خۆی بجولێ ئازار دەست پێدەکات.
  2. لەکاتی خواردنی چەوری ئازارت دەبێت چەند دەقەیەک یان چەند کاتژمێرێک دەبێ ئەگەر چەند کاتژمێرێک بوو پێویستە بەخێرایی نەشتەرگەری بۆ بکرێت.
  3. ئارەقەو دلی تێکەل دەبێت.
  4. زەرد ھەڵگەرانی پێست و چاو، تای بەرزدەبێتەوە.
  5. ئازارت دەبێ لەناوەراستی سک یان سەرەوەی سک، یاخود سەرەوەی ڕاستی سک.

کێ زیاتر تووشی بەردی زراو دەبێت دەستکاری

  1. ئەوانەی قەلەون و کێشیان زیادە.
  2. زیاتر ژن تووشی دەبن بە بەراورد بە پیاوان.

٣- ئەوانەی زیاتر تەمەنیان ٤٠ سال بەرەو سەرەوەیە.

  1. ئەو ژنانەی دوگیانن.
  2. ئەوانەی نەخۆشی کۆلۆن یان ھەبێت یان ئیلتیھابی کۆلۆن یان ھەبێت.
  3. کەمی وەرزش و کەمی جوولە زیاتر ئەگەری ھەیە تووشی ئەم نەخۆشییە بیت.
  4. ئەوانەی پاش نەشتەرگەری کێشیان کەم دەکات.
  5. ئەو کەسانەی دەرزی ceftriaxone بەکاردێنن تووشی دەبن.

٩- ئەوانەی لەداھاتو تووشی نەخۆشی شەکرە جۆری ٢ دەبن. ١٠- ئەو ژنانەی ھۆرمۆنی ئیسترۆجین بەرێژەکی زۆر وەردەگرن.