مەلاویان (شەمزینان)

مەلاویان گوندێکی وابەستەی قەزای ناوچیای شەمزینانە و لەسەر سێ سنوورە هاوسای گوندی گەلێشم و گارە یە. گوندی مەلاویان لە كەندێكی قووڵدا هەلاكەوتووە و ڕووبارێک دەیبڕێت. لەلایەن بنەماڵەی محەمەد ئاوەدان كراوەتەوەو تا ئێستا چۆڵ نەبووە. لە وەرزی زستاندا بەفری زۆرە و ژیان تیێیدا زۆر سەختە بەهاری زۆر خۆش و رەنگینە هاوینی فێنکە. لێڕی زۆری لێ هەیە و پڕە لە کانیاوی سازگار. هەموو ماڵەكان بیری ئاوی خۆیان هەیە.

دانیشتووان دەستکاری

دانیشتووانی گوندەكە لە هۆزێ زەرزان و سەر بە گوندستانی گارە (تەكەلی) یە كە پێكهاتووە ماسیرۆ و شاوتێ و گەلێشم و مەلەویان. ناوەكە بە مەلەیان یان مەلەویانیش گۆ دەكرێ لە تۆماری دەوڵەتی تورك بە ئۆغڵكلی ( بە تورکی: Oğlaklı) ناسراوە.