مەحموود ئەلجەوھەری

مەحمود الجوهری

محمود الجوهری لەنەوەی ئیمامی حەسەن و حسێنە و لەگەورە ڕاهێنەرەكانی مێژووی تۆپی پێی میسر و وڵاتە عەرەبیەكان و ئەفرقیا بووە ، لە 20 فبرایەری ساڵی 1938 لەدایك بووە ، لە سووپای میسر ئەفسەر بووە بە پلەی مقدم و لە جەنگی ئوكتۆبەری ساڵی 1973 بەشداری كردووە ، بە پلەی عمید خانەنشین كراوە. محمود الجوهری لەساڵی 1990 توانیوێتی هەڵبژاردەی میسر بگەیەنێت بەجامی جیهانی لەئیتاڵیا ، سەرەتا وەكو یاریزانی لەیانەی ئەهلی میسری یاریكردووە ، لەساڵی 1955 بۆ ساڵی 1966 لە هەڵبژاردەی میسر یاریزان بووە بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەژنۆی تووشی پێكان بووە زوو وازی لەیاریكردن هێناوە و بۆتە ڕاهێنەر ، لەسەرەتای هەشتاكانی سەدەی بیستەمدا بۆتە ڕاهێنەری یانەی ئەهلی میسری و سەركەوتنی بەدەستهێناوە لەبردنەوەی خولەكانی پاڵەوانێتی ئەفریقیا لە ساڵی 1982 لەلایەن یانەكەیەوە ، لەساڵی 1988 بۆتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی میسر و سەركەوتووبوە لەگەیاندنی یانەكە بە جامی جیهانی ساڵی 1990 . بەسەركردایەتی محمود الجوهری هەڵبژاردەی میسر پاڵەوانێتی ئەفریقیای ساڵی 1998 ی بەدەستهێناوە و یەكەم ڕاهێنەر بووە لە پاڵوانێتی نەتەوە ئەفریقیەكاندا وەكو ڕاهێنەر و یاریزان لەگەڵ هەڵبژاردەی میسر جامی ئەو پاڵەوانێتیە لەساڵی 1957 بەدست بهێنێت ، لە ساڵی 1959 یش یەكەم گۆڵكەری پاڵوانێتێكە بووە ، بەباشترین ڕاهێنەری میسر و وڵاتە عەرەبیەكان هەژمار دەكرێت و ڕاهێنەری هەرچ لایەنێك بوبێت زۆربەی پاڵاوانیەتیەكانی بەدەستهێناوە ، هەروەها لە خولی یاریەكانی عەرەبیدا كە لە ساڵی 1992 لە سوریا بەڕێوەچوو توانیوێتی وەكو ڕاهێنەر هەڵبژاردەی نیشتیمانی میسری پێشبخات و ببێتە یەكەمی خولەكە و میدالیایی ئاڵتونی بەدەستبهێنێت. محمود الجوهری یەكەم ڕاهێنەری یانەی ئەهلی میسری و زمالكی میسری بووە لەمێژووی میسردا و یەكەم ڕاهێنەریش بووە ساڵی 1982 یانەی ئەهلی میسری بگەیەنێتە پاڵوانێتی ئەفریقیا بۆ خولی پاڵەوانێتی یانەكان و ببێتە یەكەمی پاڵوانێتیەكە بەهەمان شێوە بۆتە هۆی ئەوەی لە ساڵی 1993 یانەی زمالكی میسری ببێتە یەكەمی پاڵوانێتی ئەفریقیا بۆ خولی پاڵەوانێتی یانەكان ، هەروەها بۆتە ڕاهێنەری یانەی مانگی سعودی و یەكێتی جیدە و یانەی شاریقە و وحدە و ساڵی 1996 یش هەڵبژاردەی عمانی گەیاندۆتە جامی كەنداو لەساڵی 2004 یش بۆ یەكەم جار لەمێژووی تۆپی پێی ئوردنیدا هەڵبژاردەی ئوردونی گەیاندۆتە خولی چوارەمی جامی نەتەوەكانی ئاسیا. محمود الجوهری لە 30 مانگی ئوغستسی ساڵی 2012 جەڵتەی مێشك لێی داوە و لە 3 مانگی سپتەمبەری ساڵی 2012 لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی ئوردون لە تەمەنی 74 ساڵیدا گیانی لەدەستداوە.

وەرگێڕانی لە ویكیپیدیای عەرەبیەوە ( محمد فاتح )