میرەکل فۆرترێس

تیپی مۆسیقی

میرەکل فۆرترێس (بە ئینگلیزی: Miracle Fortress) تیپێکی مۆسیقی ڕۆکی کەنەدییە بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکەن بارەگای سەرەکیان لەشاری مۆنتریالی ھەرێمی کوبێکە، گۆرانییەکانی گراھام ڤان پێلت لەگۆرانییە دەستپێکەکانی ستۆدیۆی ئەم تیپە مۆسیقیەیە کەسەرجەم ئەندامانی تیپەکە تێیدا بەژداربوون.

مێژوو دەستکاری

خۆی ڤان پێلت سەرەتا ئەندام بوو لە تیپی (Think About Life)لەوێ پێنج گۆرانی بۆ خۆی تۆمارکرد، دواتر لە ٢٠٠٧ گۆرانییەکانی(EP و Watery Grave)تۆمارکرد. پاشان ھەموو گۆرانییەکانی تێکرا لەژێڕناوی (Miracle Fortress)لەسەر شانۆی (Secret City Records)پێشکەش کرد. ئەم نمایشەی دەنگدانەوەیەکی باشی پێوەبوو وایکرد بچێتە ڕێزبەندی پاڵێوراوان بۆ خەڵاتی 2007 Polaris Music Prize,[١] لە ٢٠٠٧کە لەکۆتایی کێبرکێکان توانی خەڵاتەکە بەدەست بێنێت ، لەم نمایشەیان ھەریەک لە پاتریک واتسن (دەنگبێژ) و ڤان پێلت (درامژەن) و جۆردان رۆبسن (کرامەرژەن) و جیسی شتاین (گیتارژەن) و ئادەم وایتۆ (کیبۆردژەن) بەشداربوون، دوای ئەم سەرکەوتنە بریاریاندا گەشتێک بەھەموو کەنەدا بکەن و لەزۆرینەی شارەکان نمایشی خۆیان پێشکەش بکەن.

ڕەخنەگرانی بواری مۆسیقا کارەکانی ئەم تیپەیان بەھاوشێوەی تیپی بیچ بۆیز ھەژمارکرد.

سێیەمین ئەلبومی Miracle Fortress بەناوی(Was I the Wave) بوو کە لە ئەپریلی ٢٠١١ بڵاویان کردەوە کە لەتەواوی بەرھەمەکانی پێشووی خۆیان جیاوازتر بوو ئەمەش بەھۆی ئەوەی کەمترین ئامێرەکانی مۆسیقا یان بەکارھێنابوو لەگەڵ زۆرترین زرپ و ھۆڕ، ئەلبومەکە خەڵاتی ساڵی وەرگرت لەلایەن (GAMIQ).

لە ٢٠١٤ ڤان پێلت لەتیپەکە درێژەی بەکارەکانی دا

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ "Miracle Fortress Solitary Man". Exclaim, By Cam Lindsay Apr 24, 2011

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

وێبگەی فەرمی