میرانی ھۆزێکی کوردن بەشێک بوون لە یەکێتی ھۆزی چۆخسەر لەناوچەی جزیرەی بۆتان، دوای سەربەخۆییان لەناوچەی جزیرەی بۆتان لەباکوری کوردستان دوچاری ڕاوەدوونان بوونەوە لە لایەن عوسمانیەکانەوە کە ناچاربوون بەرەو کوردستانی باشوور ڕێ بکەن و نیشتەجێ ببن.

مێژوو دەستکاری

بەپێی تۆمارەکانی کونسولخانەی ئینگلیز لەبارەی ھۆزە کوردیەکانەوە، ھۆزی میران ھۆزێکی زۆڕ نین بەڵام مەزنن، ھۆزێکن بەزۆری لە چیا بەرزەکانی دەوروپشتی دەریاچەی وان لە باکوری کوردستان نیشتەجێن. میرانیەکان چوونە پاڵ عەلی بەدرخان بەگ لەکاتی پێکھێنانی میرنشینەکەی لە جزیرەی بۆتان. دوای داڕووخانی میرنشینەکە لەلایەن عوسمانیەکان میرانیەکان جێیان شلۆقا و توشی ستەمی عوسمانیەکان بوونەوە بەوەی عوسمانیەکان توانیان دووبەرەکی بخەنە نێوان بەگە میرانیەکانەوە. میرانیەکان ھۆزێکی کۆچەری بوون لە زستانان بەرەو دەشتی نەینەوا کۆچیان دەکرد لە ھاوینانیش بەرەو دەریاچەی وان.

مستەفا پاشای میران دەستکاری

لە ساڵی ١٨٩٠ لەدوای لەناوبردنی عەلی بەدرخان عوسمانیەکان ئاغایەکیان لە جزیرەی بۆتان دامەزراند بۆ بەرێوەبردنی خەڵکەکە بۆیە سولتان عەبدولحەمیدی دووەم نازناوی پاشای دایە مستەفا بەگ و کردیە تاکە فەرمانداری ناوچەکە، دواتر سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم دڵنیا بوویەوە لە نەمانی مەترسی پاشماوەکانی عەلی بەدرخان بەگ دەستی کرد بە لاوازکردن و لەکەدارکردنی مستەفا پاشای میران.

جەنگی جیھانی یەکەم دەستکاری

میرانیەکان پشکی گەورەیان ھەبوو لە سووپای عوسمانیەکان بەتایبەت لەکاتی شاڵاوی عوسمانیەکان بۆسەر بولگاریا بەجۆرێک ھۆزەکە سێ چارەگی پیاوەکانی لەدەستدا.

سەرچاوەکان دەستکاری