مۆنۆمێنتی گرونڤاڵد
مۆنۆمێنتی گرونڤاڵد (بە پۆڵەندی: Pomnik Grunwaldzki) پەیکەرێکی سوارکاری پاشای پۆڵەندا ولادیسلاڤ دووەم جاگیێلۆ (١٣٥٢–١٤٣٤)یە کە دەکەوێتە گۆڕەپانی ماتیجکۆ لە شارۆچکە کۆنەکەی کڕاکۆف و لە ساڵی ١٩١٠ بۆ یادی ٥٠٠ ساڵەی شەڕی گرونڤاڵد دروست کراوە. لە ساڵی ١٩٣٩ لەلایەن ئەڵمانی نازییەکانەوە لەناوچووە و لە ساڵی ١٩٧٦ بەپێی پڕۆژەی ماریان کۆنیچنی ئاوەدانکرایەوە.[١][٢]
لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٠، نمایشێکی ڕێوڕەسمی ڕووداوەکانی پەیوەست بە کردنەوەی مۆنۆمێنتەکە لە شاری کراکۆڤ بەڕێوەچوو و ھەروەھا ئاھەنگگێڕان بە بۆنەی ٦٠٠ ساڵەی شەڕەکە و ١٠٠ ساڵەی دروستکردنی مۆنۆمێنتەکە. لە ساڵی ٢٠١٦دا مۆنۆمێنتی گرونڤاڵد نۆژەنکردنەوە و پاککردنەوەی بەرفراوانی بۆ ئەنجامدرا.[٣]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Grunwald Monument". Retrieved 2019-08-17.
- ^ "Grunwald: A Monument to Hearten Spirits". Archived from the original on 2020-08-11. Retrieved 2019-08-17. ١١ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Pomnik Grunwaldzki w nowej odsłonie". Archived from the original on 2016-10-13. Retrieved 2019-08-17. ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مۆنۆمێنتی گرونڤاڵد تێدایە. |