مۆزەخانەی نەتەوەیی ھونەری سەدەکانی ناوەڕاست
مۆزەخانەی نەتەوەیی ھونەری سەدەکانی ناوەڕاست (بە ئینگلیزی: National Museum of Medieval) مۆزەخانەیەکی نەتەوەیییە و تایبەتە بە ھونەری سەدەکانی ناوەڕاست، مێژووەکەی لە شاری کۆرچی ئالبانیایە. مۆزەخانەکە دەکەوێتە شەقامی ڤان نۆلی لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کۆرچی. لە ٢٤ی نیسانی ١٩٨٠ دروستکراوە، و لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بە ھاوکاری شارەوانی شار و سندوقی حکوومەتی یۆنان بیناکە دروستکراوە.[٢]
Muzeu Kombëtar i Artit Mesjetar | |
دامەزراندن | ١٤ی ئایاری ١٩٧٩ |
---|---|
شوێن | کۆرچی، ئالبانیا |
چەشن | مۆزەخانەی ھونەری |
کۆکردنەوەکان | ھونەری سەدەکانی ناوەڕاست |
قەبارەی کۆکردنەوە | ٦٬٥٠٠ ئیکۆنی گشتی[١] |
دەرھێنەر | لۆرێنس گلۆژێنی |
وێبگە | muzeumesjetar |
مۆزەخانەکە زیاتر لە حەوت ھەزار پارچە ھونەری و ڕۆشنبیری تێدایە، بەزۆری بەرد و کاری دار و کانزا و ڕستنە، گوزارشت لە ساتە جیاوازەکان دەکات لە پەرەسەندنی ئایکۆنلەکان لە ئالبانیا. لە ھۆڵی سەرەکی مۆزەخانەکە چەندین کاری ھونەرمەندانی نەناسراو لە سەدەکانی ١٣ و ١٤ و ھونەرمەندانی بەناوبانگ ھەیە، لەوانە ئۆنۆفەر کیبیرۆتی، مامۆستا کۆستەندینی، گیرۆماک شاباتاراکو، دەیڤد سێلینیکا و برایانی زۆگرەیڤ.[٣][٤][٥] بەھۆی کۆڤید ١٩ مۆزەخانەکە داخراوە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «National Museum of Medieval Art». Agjencia Kombetare e Turizmit. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە. ٢٥ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مۆزەخانەی نەتەوەیی ھونەری سەدەکانی ناوەڕاست تێدایە. |