ماڵ بە کۆڵ، یەکێکە لە دراماکانی کۆمیدی-کۆمەڵایەتی تەلەفزیۆنی ئێرانی.

ماڵ بە کۆڵ
picture
جۆرکۆمێدی - کۆمەڵایەتی
نووسراوە لەلایەنڕەزا عەتاران
دەرھێنراوە لەلایەنڕەزا عەتاران
وڵاتی بەرھەمھێنەرئێران
زمان(ەکان)فارسی
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەر(ان)مھران مھام، ایرج محمدی
پەخش
کەناڵی فەرمیکەناڵی ٣
ئەکتەرانحمید لولایی
مریەم ئەمیر جەلالی
عەلی سادقی
ڕەزا عەتاران
اناھیتا ھمتی
بھنوش بختیاری
خشایار ڕاد
فلۆر نەزەری
محمود بھرامی

ئەم درامایە لە نووسین و دەرھێنانی ڕەزا عەتاران ە، ماڵ بە کۆڵ لە کەناڵی سێیەمی کۆماری ئیسلامی ئێران پەخش کراوە و دواتر لە کەناڵی ئاسمانی سەحەر بە دۆبلاژی کوردی بڵاو کراوەتەوە، لە مانگی ڕەمەزانی ساڵی ١٣٨٣ (٢٠٠٤) بەرھەمھێنراوە و لە ٢٧ ئەڵقە پێک ھاتووە.

چیرۆک دەستکاری

ماشاء‌الله (حمید لولایی) پیاوێکی بێ پارە و ھەژارە و خاوەنی کوڕێک و دوو کچە و توشی ناکۆکی بووە لەگەڵ خوشکی ژنەکەی و ئاوەڵزاواکەی و توشی کێشەی گەورەی ئابووری بووە بەھۆی ئەوەی کەسێکی دەست پاکە و پارەی حەڵاڵی دەوێت، ئەو بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابوورییەکەی پەنا دەبات بۆ ئاغای بەیاد (خشایار ڕاد) بە ئومێدی ئەوەی کێشەکەی بۆ چارەسەر بکات و بینێرێت بۆ مالیزیا بەڵام دواتر بۆی دەردەکەوێت کە کەسێکی فێڵباز بووە و پارەی چەندین کەسی بەو ھۆیەوە خواردووە.

دواتر لەگەڵ ئەحمەد ڕەزا عەتاران دەبنە برادەر و پێکەوە بەدوای ئاغای بەیاد دا دەگەڕێن بۆ دەستکەوتنەوەی پارەکەیان، لەم ماوەیەدا ئەوان وا خۆیان نیشان دەدەن کە لە وڵاتی مالیزیان بۆ شاردنەوەی ئەم ڕووداوە لە بنەماڵەکەیان و دەچنە کارگەیەکی پێڵاو کار دەکەن و ھەر لەوێش دەمێننەوە بۆ کاتی خەوتن چونکە ناتوانن بچنەوە ماڵەوە، لە ھەمان کاتدا و ئەو کاتەی ئەم دوورە لە ماڵەوە خێزانەکەیان تووشی چەندین کێشە دەبن بەھۆی قەرزی زۆری ماشااللە.

ئەکتەرەکان دەستکاری

ئەکتەر ڕۆڵ بار
حمید لولایی ئاغا ماشااللە
مریەم ئەمیر جەلالی ناھید
عەلی سادقی عەلی
ڕەزا عەتاران ئەحمەد
آناھیتا ھمتی نێرگس
غلامحسین لطفی ئەسڵان
بھنوش بختیاری ژینوس
فلۆر نەزەری نەسرین
خشایار ڕاد بەیاد
محمود بھرامی عەرشیا کۆچی دوایی کردووە
سیدجلال طباطبایی ھاشمی سەوزەفرۆش
پروین میکدە زیبا کۆچی دوایی کردووە
ئاناھیتا ئەفشار سکرتێری کۆمپانیای بەیاد
حسین شھاب خاوەنی میوانخانەکە
محرم بسیم دراوسێ پیرەکەیان کۆچی دوایی کردووە
شھناز شھبازی ژنی بەیاد
گیتی معینی دایکی ئەحمەد
سیروس میمنت ئیشکەرەکەی بەیاد

سەرچاوەکان دەستکاری

ویکیپیدیای فارسی