ماڵپەڕی قەزوان
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
قەزوان ماڵپەڕێکی پەیوەندیدارە بە تەکنۆلۆجیای زانیاری، کە لە ساڵێ 2014 لە شاری سەقز-کوردستانی رۆژهەڵات-بۆ ناساندی جیهانی سەرچاوە-کراوە بە تاکی کورد درووستکرا.[١] نوسەرانی ئەم ماڵپەرە کەسانێکی خۆبەخش و سەربەخۆن(freelance)کە لە بواری نەرمەکالای سەرچاوەکراوەو سیستەمی گنو لینوکس هەوڵی فێربوون دەدەن و زانیاریەکانیان هاوبەش دەکەن.
سەرەتا قەزوان بۆ ناساندنی سیستەمی کارپێکردنی لینوکسی ئێلێمێنتری دەستی بەکارکرد. بەڵام پاش ئەوە بە تەواوی ئەم سیستەمی پشتیوانی کرد، خۆی بەلای نووسینی زانیاری لەبارەی فەلسەفەی گنو و لینوکس کێشا.