ماکس داومان
ماکس داومان لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لەدایکبووە، یاریزانێکی تۆپی پێی ئینگلیزییە و وەک یاریزانی ھێڵی ناوەڕاستی ھێرشبەر لە یانەی ئارسناڵ یاریی دەکات.
ئەزموونی گەنجی | |||
---|---|---|---|
یانە | |||
Arsenal | |||
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | |||
ساڵەکان | هەڵبژاردە | یاری† | (گۆڵ)† |
2024– | England U16 | 5 | (0) |
2024– | England U17 | 7 | (3) |
† یاری (گۆڵ). |
پیشەی لە یانە
دەستکاریداومان یەکەم یاری لە ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە ١٣ ساڵیدا لە یانەی ئارسناڵ بۆ تەمەنی خوار ١٨ ساڵ کرد[١][٢] ھەروەھا لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ داومان لە یاریی خولی لاوانی یوێفا(UEFA) بەرامبەر یانەی ئەتالانتا توانی گۆڵ تۆمار بکات، لە تەمەنی ١٤ ساڵ و ٨ مانگ و ١٩ ڕۆژدا بووە گەنجترین گۆڵکاری لە ھەموو مێژووی پاڵەوانێتییەکە.[٣][٤]
پیشەی نێونەتەوەیی
دەستکاریداومان یەکەم یاریی خۆی لە ئینگلتەرا بۆ تەمەنی خوار ١٦ ساڵ و ئینگلتەرا بۆ تەمەنی خوار ١٧ ساڵ لە ساڵی ٢٠٢٤ ئەنجامدا.[٥]
شێوازی یاریکردن
دەستکاریداومان لە چەند شوێن و شێواز ئاسوودەیە و وەک یاریزانێکی ھێڵی ناوەڕاستی ھێرشبەر و وەک یاریزانێکی ژمارە ١٠ بۆ تیپی لاوانی ئارسناڵ بەکارھێنراوە، بەڵام دەتوانێت وەک یاریزانێکی باڵی ڕاستیش یاریی بکات. ئەو وزەی زۆرە و بەھرەیەکی سروشتیی ھەیە لە سێیەمی کۆتایییدا توانای بڕینی بەرگرییەکانی ھەیە بە پاسێکی ورد و ڕێک.[٢][٦] گوستاڤۆ ئۆلیڤێرا ڕاھێنەری تیپی لاوانی ئارسناڵ نازناوی کاکای داھاتوو بە داومان بەخشیووە.[٧]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Killen، Stephen؛ Gordon، Charlie (٣١ی ئازاری ٢٠٢٤). «Arsenal wonderkid playing four years above his age as Arteta gets reminder». Football London (بە ئینگلیزی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Mitton، Alex (١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤). «Who is Arsenal's Record-Breaking Sensation Max Dowman». GiveMeSport (بە ئینگلیزی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Lawrence، Amy؛ Onyeagwara، Nnamdi. «Arsenal's Max Dowman, 14, becomes youngest UEFA Youth League goalscorer». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «History maker! Arsenal wonderkid smashes three Youth League records after scoring for Gunners against Atalanta aged just 14 | Goal.com India». www.goal.com (بە Indian English). ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Max Dowman » Internationals». worldfootball.net (بە ئینگلیزی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Seelochan، Isaac؛ Trotter، Scott (٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «Arsenal wonderkid impresses in UEFA Youth League again as rapid rise continues». Football London (بە ئینگلیزی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ King، Kieran (١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «Arsenal have next Kaka as academy coach draws comparisons to Brazil legend». Football London (بە ئینگلیزی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.