مارماسیی کارەبایی (بە ئینگلیزی: Electric eel) جۆرە ماسییکە لە ڕەگەزی (Electrophorus)، تەنیا لە ئاوە شیرینەکانی باکووری ئەمریکای باشووردا دەژین. ئەم جۆرە مارماسییە توانای بینینی زۆر کەمە. ئەم ماسییە لە سێ جۆر پێکدێت و ھیچ پەیوەندییەکی نزیکی بە مارماسییەکانەوە نیە. نێچیرەکانیان بە شۆکی کارەبا بە خێرایی ٨٦٠ ڤۆڵت دەگرێت و دەکوژێت. ئەم مارماسییە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٧٧٥ لێکۆلینەوەی لەسەر کراوە، بووە ھۆی داھێنانی باتریی کارەبایی لە ساڵی ١٨٠٠،[١] کە واتە بێ ناسینی ئەم مارماسییە باتری دروست نەدەبوو. درێژیی دەگاتە دوو مەتر و کێشی دەگاتە زیاتر لە ٢٠ کیلۆگرەم. بە شێوەی گرووپی توانای دروستکردنی زیاتر لە ٢٠٠٠ ڤۆڵتیان ھەیە.[٢]
مارماسیی کارەبایی |
---|
|
ناوی پۆلێنکردن | Electrophorus |
---|
پلەی پۆلێنکردن | جنس (ژینناسی) |
---|
پۆلێنکردنی باوان | Gymnotidae |
---|
|