لەرزین
لەرزین کارێکی جەستەیە لە وەڵامی سەرما و ترسی زۆر لە ئاژەڵە خوێن گەرمەکاندا . کاتێک پلەی گەرمی ناوەکی جەستە دادەبەزێت، لەرزین بۆ پاراستنی هێمۆستاسیس دەستپێدەکات. لەم حاڵەتدەدا ماسوولکەکانی ئێسکەپەیکەر بە دەست دەکەن بە جووڵەی بچووک (لەرزین) و بە خەرجکردنی وزە گەرمی دروست دەکەن. هەروەها لەرزین دەتوانێت وەڵامێک بێت بۆ تا, چونکە کەسەکە ڕەنگە هەست بە سەرما بکات. لە کاتی تادا، خاڵی دیاریکراوی هایپۆتالامیک بۆ پلەی گەرمی زیاد دەکات.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ویکیپیدیای فارسی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لەرزین تێدایە. |