لۆران دیزیرییە کابێلا (٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٣٩ - ۱٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١) سەرۆک کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی بووە و ناوی وڵاتەکەی لە زائیرەوە گۆڕیوە بۆ کۆنگۆ، لە تشرینی دووەمی ۱۹۳۹ لە ئەنکۆرۆی ھەرێمی شابا لەدایکبووە، لەدوای تەواوکردنی خوێندن لەزانکۆی فەرەنسا وەرگیراوە بۆ خوێندنی فەلسەفەی سیاسی و پلەی لیسانسی لەفەلسەفەی سیاسیدا وەرگرتووە و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ کۆنگۆی دیموکراتی و پەیوەندی کردووە بە بزوتنەوەی نیشتیمانی و بۆتە سەرکردەی باڵی گەنجان لەبزوتنەوەکە.

لۆران کابیلا
Laurent-Désiré Kabila لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٣٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Moba، Likasi لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ۱٨ی کانوونی دووەمی ۲۰۰۱ (٦۱ ساڵ ژیاوە)
کینشاسا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕکینشاسا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • University of Dar es Salaam
  • University of Belgrade
  • University of Belgrade Faculty of Philosophy لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبAlliance of Democratic Forces for the Liberation of Congo، Parti de la révolution du peuple، سیاسەتوانی سەربەخۆ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرSifa Mahanya لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵJoseph Kabila، Aimée Kabila Mulengela، Jaynet Kabila، Zoé Kabila لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • National Order of the Leopard لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەPresident of the Democratic Republic of the Congo (١٩٩٧–٢٠٠١) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

یەکەم ھەوڵی لۆران کابێلا دژ بەدەسەڵات دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٠ بەپشتیوانی ژمارەیەک لەچەکداران ھەوڵی کودەتایان داوە بەڵام ئەم ھەوڵە سەرکەوتوو نەبووە و شکستیھێناوە و دواتر ھەڵھاتووە بۆ تانزانیا، لەساڵی ١٩٦٧ حیزبی گەلی شۆڕشی پێکھێناوە و لەو ناوچانە جێگیربوونە کە لەدەرەوەی دەسەڵات بووە و باڵێکی سەبازیشی بۆ ئەو حیزبە پێکھێنا بەمەبەستی شۆڕشکردن دژ بەدەسەڵات.

لەساڵی ١٩٧٥ بەفەرمانی لۆران کابێلا سێ‌ قوتابی ئەمریکی و لێکۆڵەرێکی ئەڵمانیان لە زائیر ڕفاندووە و بەرامبەر بە ئازادکردنیشیان داوای ٥٠٠ ھەزار دۆلار و بڕێک چەکی کردووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەڵام لەدوای دانوستانێکی نھێنی لەنێوان لۆران کابێلا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بارمتەکان ئازادکراون.

دوای ئەوەی شکست بەشکست ڕوبەڕوی لۆران کابێلا بۆتەوە لە کامپالای پایتەختی ئووگاندا جێگیربووە و خەریکی بازرگانیکردن بووە، لەناوەڕاستی نەوەدەکاندا کە ئەفریقیا ڕوبەڕوی چەند قەیرانێک بۆتەوە بەھەلی زانیوە و ھێزێکی گەورەی لە خێڵە ئەفریقییەکان پێکھێناوە و بەبەھێزترین چەکی سەربازی پڕ چەکی کردوون و لە ساڵی ١٩٩٨ کینشاسای پایتەخت کەوتۆتە ژێر دەستی لۆران کابێلاوە و ناوی وڵاتەکەی گۆڕیوە بۆ کۆنگۆ.

لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠١ لۆران کابێلا بەدەستی یەکێک لەسەرکردە سەربازییەکانی کوژراوە و دوای خۆیشی جۆزێفی کوڕی دەسەڵاتی کۆنگۆی گرتۆتە دەست.

سەرچاوە دەستکاری