قەلاتە یان قەڵاتێ یەکێکە لە چیاکانی شاری میراوەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا له ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ١٩٥٣ مەتر له ئاستی دەریا بەرزه و جوانیەکی بێ وێنەی ھەیە کە بۆ شاری میراوە وەکوو سیمبۆلێکی لێ ھاتوە.

قەڵاتە
قەڵاتێ
وێنەی چیای قەلاتە لە بەرزترین شوێنی هەورازەی گەورەی گووند گویزیله ڕا
بەرزایی١٩٥٣
شوێن
شوێن(ڕۆژھەڵاتی کوردستان،پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، شاری میراوە)

ھەروەھا ئەو چیایە لە کاتی سەرکەوتنی شاخەوانان بۆ سەر چیای سەری گۆمێ کە له قەڵاته زۆر دوور نیە، وەکوو خاڵی یەکەمی پشوودان ھەڵدەبژێردرێ.

ئەو چیایە شوێنێکی سەرنج ڕاکێشی ھەیەو لەوێوە شەوانە ڕووناکی شاری پیرانشار دیارە، ھەروەھا بە ھۆی زاڵ بوونی بەسەر ناوچەکەدا زۆر خاڵ و سەنگەری پێشمەرگەی لێ درووست کراوە کە ئێستاش ئاسەواریان ماوە.

ھەروەھا بڕوانە دەستکاری

سەرچاوە دەستکاری