تانگا یەکێکە لە یازدە قەزای ئیداری ھەرێمی تانگا لە تانزانیا. ڕووبەری قەزاکە ٥٩٦٫٥ کم٢ (٢٣٠٫٣ میل چوارگۆشە) دەگرێتەوە.[١] قەزای تانگە لە باکوورەوە لەگەڵ قەزای مکینگا ھاوسنوورە، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ زەریای ھیندی، لە باشوور و ڕۆژاوا لەگەڵ قەزای موحێزا ھاوسنوورە. کورسی قەزاکە (پایتەخت) شاری تانگایە. قەزاکە ناوەندی کارگێڕی و ئابووری ھەرێمی تانگەیە. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٢ ژمارەی دانیشتووانی قەزاکە ٢٧٣٣٣٢ کەسە.[٢]

قەزای تانگا لە ھەرێمی تانگا
بینای مۆزەخانە، بەشی ناوەندی، قەزای تانگە

خوێندن و تەندروستی

دەستکاری

تا مانگی شوباتی ٢٠١٧، ١٢٤ قوتابخانە لە قەزای تانگە ھەبووە، ٩٨ قوتابخانەی سەرەتایی و ٢٦ قوتابخانەی ناوەندی[٣] لە ڕووی دامەزراوەکانی چاودێری تەندروستییەوە، تا ساڵی ٢٠٢١ قەزای تانگە ٢٧ ناوەندی تەندروستی تێدایە.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Tanzania: Northern Zone(Districts and Wards) - Population Statistics, Charts and Map».
  2. ^ «2012 Population and Housing Census General Report» (PDF). Government of Tanzania. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «Education Tanga District». tangacc.go.tz. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ «Health Tanga District Council». tangacc.go.tz. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.