قژ ڕووتانەوەی ناوچەیی

(لە قژ رووتانەوەی ناوچەییەوە ڕەوانە کراوە)

قژ رووتانەوەی ناوچەیی (بە ئینگلیزی : Alopecia areata) هەروەها ناسراوە بە   Spot baldness هەروەها بە دەردەڕێویش ناوی دەهێنن [١]بریتیە لە نەخۆشیەک کە موو دەست بە وەرین دەکات لە هەندێ یان لە هەموو باشەکانی جەستەو سەر ، ئەم موو وەرینە بە زۆری لە پێستی سەر رودەدات کە قەبارەکەی بە هێندەی دراوێکی کانزایی دەبێ. قژ رووتانەوەی ناوچەیی تووشی٠،١ – ٠،٢ ی مرۆڤ دەبێت ، ئەم نەخۆشییە بە زۆری لە تەمەنی منداڵی یان هەرزەکار یان تەمەنی ٢٠-٣٠ ساڵی دەردەکەوێت بەڵام لەهەموو تەمەنەکان مرۆڤ بۆی هەیە تووشبێت ، وە رێژەی توشبووان لە نێرو مێ هاوسەنگە .لە ژمارەیەکی کەمی نەخۆشەکان ئەگەری هەیە ڕووتانەوەکە هەموو پێستی سەر یان لەش بگرێتەوەولەوانەیە وەرینەکە هەمێشەیی بێ و مووی تازە گەشەنەکاتەوە ، هەرچەندە باری تەندروستی کەسی توشبوو بەنەخۆشی قژ ڕووتانەوەی ناوچەیی جێگیرەو ئەم نەخۆشی یە نابێتە هۆی مردنی نەخۆش بەڵام ئەگەری تێکچوونی باری دەروونی هەیە و لەوانەیە نەخۆش تووشی خەمۆکی بێت. باوەڕ وایە کە هۆکاری ئەم نەخۆشی یە تێکچوونی بەرگری خۆیی بێت تێکچوونەکەش لە سەلکی موو ڕوودەدات ، هۆکارێکی تری تووشبوون بە قژ ڕووتانەوەی ناوچەیی هەبوونی نەخۆشی یە کەیە لە ناو خێزان وە لە نێوان دووانە هاوشێوەکان ئەگەر یەکێکیان تووشی ئەم نەخۆشی یە بووئەوەی تریان ٥٠٪ ئەگەری تووشبوونی هەیە .تاکوو ئێستا هیچ چارەسەرێکی ئەم ڕووتانەوەیە نەدۆزراوەتەوە بەڵام هەوڵدراوە بەخێراکردنی هاتنەوەی مووەکە ئەوەش بەوەرگرتنی چارەسەر و خۆپاراستن لە سەرما هەروەها لە گەرمی هەتاو بە بەکارهێنانی دژەخۆر ، کڵاو یان چاویلکە ئەگەر موو وەرینەکە لە برژانگ بێت .لە هەندێ کەسی تووشبوو بەم نەخۆشیە مووەکە دووبارە دێتەوە و جارێکی تر تووش نابێتەوە ، ئەو کەسانەی کە هەموو مووی لەشیان دەرووتێتەوە ئەگەری دووبارە هاتنەوەی مووەکەی لە ١٥٪ کەمترە.

قژ رووتانەوەی ناوچەیی
لقیھەڵوەرینی قژ، autoimmune disease، autoimmune skin disease
Health specialtydermatology
Genetic associationSTX17، IL2RA، IKZF4، HR
بەستەرhttp://data.medicalrecords.com/medicalrecords/healthwise/alopecia_areata_2
ICD-9-CM704.01
ICPC 2 IDS23

پۆلینکردن دەستکاری

  • قژ رووتانەوەی ناوچەیی ئەگەری هەیە  ببێتە رووتانەوەی هەموو مووی سەر ئەو کاتە پێیدەگووترێ قژ ڕووتانەوەی ناوچەیی بەربڵاو .
  • قژ رووتانەوەی ناوچەیی سنووردار لەم جۆرەدا ڕووتانەوەکە لەیەک پارچەی سەر دەبێت .
  • قژ رووتانەوەی ناوچەیی زۆربەربڵاو کە تێدا ڕووتانەوەکە لەوانەیە لە سەرو ریش و شوێنی تر رووبدات .
  • ڕووتانەوەکە لەوانەیە تەنها ریش بگرێتەوە ئەو کاتە پێیدەڵێن ڕووتانەوەی ڕیش.
  • ئەگەر ڕووتانەوەکە هەموو قژی سەری گرتەوە ئەو کاتە پێیدەگووترێ قژڕووتانەوەی گشتی.

دیاریکردنی نەخۆشی قژ رووتانەوەی ناوچەیی دەستکاری

دەستنیشان کردنی ئەم نەخۆشیە بەشێوەیەکی گشتی لە سەر بنەمای نیشانەکانی نەخۆشییەکە دەبێت کە تێدا مووی ناوچەیەک لەسەر یان لەش دەڕووتێتەوەو شوێنی ڕووتاوەکە لووسەو هیچ برینێکی پێوە نیە وەشێوەکەی جیاوازە لە نێوان بازنەیی و هێلکەیی وە زۆربەی کات ئازاری نیە بەڵام جاری وا هەیە ئازار لە شوێنەکە دەبێت ، دیاریکردنی ئەم نەخۆشیە بەهۆی ئامێری Trichoscopy  دەبێت کە تێیدا خاڵی زەردی بچووک یاخود رەش دەبینرێت ئەم خاڵانەش هۆکارن بۆ تێکدان و تێکشکاندن لە کوونی سەلکی موو زۆر بە کەمی پێویست بە وەرگرتنی نموونە لە پێستەکە دەکات بۆ دەستنیشان کردنی نەخۆشییەکە چونکە زۆری کات دەستنیشان کردنی ئەم نەخۆشیە لە سەر بوونی نیشانەکانە.

هۆکار دەستکاری

هۆکاری ئەم نەخۆشییە تێکچونێکە لە بەرگری خۆیی کە تێدا سیستەمی بەرگری لەش هێرش دەکاتە سەر ئەناجینی سەلکی موو کە دەبێتە هۆی لە کارکەوتنی ، بۆ نموونە لیمفە خانەی T کۆدەبنەوە لە دەوری سەلکی مووەکە کە دەبێتە هۆی هەوکردنی و پاشان ڕووتانەوەی مووەکە، لە باری ئاساییدا سەلکی موو خۆی دەپارێزێ لە کۆئەندامی بەرگری بەهۆی میکانزمێک بەڵام ئەگەر تێکچوون هەبێت لەو میکانزمە ئەوە هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە قژ رووتانەوەی ناوچەیی.ژمارەیەکی کەم لە منداڵی لە دایک بوو تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن کە ئەمەش زکماکییە.قژ رووتانەوەی ناوچەیی نەخۆشییەکی درم نیە ، زیاتر ئەو کەسانە تووشی دەبن کە ئەندامانی خێزانەکەی تووشبوون ، ئەمەش ئەوە پشت راست دەکاتەوە کە بۆ ماوە کاریگەری هەیە وەکو هۆ کارێک بۆ تووشبوون بەم نەخۆشییە.لێکۆلینەوەی بە هێز دەریخستووە کە بۆ ماوە ڕۆڵی هەیە لەسەر زیاتر تووشبوون بە قژ رووتانەوەی ناوچەیی ئەم لێکۆلینانەوەش لەسەر ژمارەکی زۆر خێزان کراوە کە دوو ئەندام یان زیاتر تووشی ئەم نەخۆشییە بوون دەرکەوتووە کە زیاتر لە چوار ناوچە لە جینۆمی ئەم مادە بۆماوەییەی تێداییە لەوەش زیاتر هاوبەشییەک دۆزراوەتەوە لە نێوان قژ رووتانەوەی ناوچەیی لەگەڵ نەخۆشییەکانی تری تێکچوون لە بەرگری خۆیی بۆ نموونە نەخۆشی رۆماتیزم ، شەکرەی جۆری یەک لەگەڵ نەخۆشی سیلیەک لەوانەشە یەکەم نیشانەی نەخۆشی سیلیەک بێت. تا ئێستا هۆکاری سەرەکی ئەم نەخۆشییە بە شێوەییەکی سەرەکی دیار نیە ، بەڵام هۆکاری جینات رۆڵی سەرەکیان هەیە لە سەرهەڵدانی ئەم نەخۆشییە چونکە ١/٥  لەو نەخۆشانە کەسە نزیکەکانیان تووشبووی نەخۆشیەکەن ، هەروەها لێکۆلینەوەی تر کە پشت راستی ئەم لێکۆلینەوەییە دەکات ئەوەیە کە ئەو نەخۆشانەی خێزانەکانیان نەخۆشی تریان هەیە بەهۆی ناتەواوی کۆئەندامی بەرگری وەک هەستیاری لووت ، رەبوو ، هەوکردنی رژێنی مل.

نیشانەکان دەستکاری

یەکەم نیشانەی نەخۆشییەکە بوونی ناوچەیەکی بچووک لە رووتانەوەیە وە پێستەکەی هیچ برینێکی پێوە دیار نییە  وە زۆر ئاسایی دیارە و شێوەی ڕووتانەوەی جیاوازی هەیە بەڵام زۆربەی زۆریان بازنەیی یان هێلکەیین .ئەم ڕووتانەوەییە بەزۆری لە ناوچەی پێستی سەرو ناوچەی ریش بەدەردەکەوێت بەڵام ئەگەری هەیە کە رووبدات لە هەموو ناوچەیەکی لەش . مووەکە بەکاتێکی زۆر کەم دەرووتێتەوە ئەمە زیاتر لە یەک لای سەر روودەدات ، رووتانەوەی موو لەوانەیە لە ناکاو بێت یان چەند رۆژێک بخایەنێت یان چەند هەفتەیەک .هەندێ جار نەخۆشەکە هەست بە خوران و سوتانەوەی پێست دەکات پێش ڕووتانەوەی موو و دەرکەوتنی نەخۆشییەکە .رێژەی ٣٠٪ لە نەخۆشەکان ئەگەری هەیە بە توندی بیگرن و چاک ببنەوە بەڵام دوای ماوەیەکی کورت ئەگەری هەیە  دووبارە تووشببنەوە وە چاکببنەوە، رێژەی ٥٠٪ نەخۆشەکان لەماوەی نێوان سالێک چاک دەبنەوە بەڵام هەندێکیان دووبارە نەخۆشییەکەیان لێ بەدەردەکەوێتەوە ، وە ئەگەری هەیە ١٠٪ یان تووشی رووتانەوەی تەواوی موو ببن. هەندێک لە تووشبوانی ئەم نەخۆشیە نینۆکەکانی پەنجەی دەست و پەنجەی گەورەی قاچ نیشانەی   نەخۆشیان لێ بەدەردەکەوێ پێش رووتانەوەی موو ، وەک دەرکەوتنی خاڵی سپی بچووک یان لە شێوەی هێلێکی راست دەبێت، نینۆکەکە رەنگە گەشاوەکەی نامێنێت هەروەها تەنک و شەق شەق دەبێت.  

ئەو هۆکارانەی کەماوەی نەخۆشیەکە درێژتر دەکەن دەستکاری

  • هەرچەند تەمەنی کەسەکە بچووکتر بێت ماوەی نەخۆشییەکە درێژتر دەبێت.
  • نەخۆشەکە رووتانەوەی زۆر بێت و پارچەی رووتانەوەکەی زیاتر بێت.
  • رووتانەوەکە لە سالێک زیاتر بخایەنێت.
  • ئەگەر نینۆکەکانی گرتبێتەوە .
  • کاتی تووشبوونەکە پێش تەمەنی هەرزاکاری بێت.
  • نەخۆشیەکە لە ناو کەس و کاری هەبێت.
  • ئەگەرنەخۆشەکە نەخۆشی تری بەرگری لەشی هەبێت.
  • لە کەسی گێلی مەنگۆلی زیاترە.

ئەو کەسانەی ئەگەری تووشبوونیان بەم نەخۆشیە زیاترە دەستکاری

  • کەس و کاری تووشبوو بەم نەخۆشییە.
  • رەبوی سینگ.
  • گێلی مەنگۆلی.
  • هەستیاری وەرزی .
  • نەخۆشی رژێنی دەرەقی.

چارەسەر دەستکاری

زۆر جار مووەکە گەشەدەکاتەوە بە شێوەیەکی سروشتی بە بێ چارەسەر ، بەڵام لە کاتی پێویست دەتوانرێت (کۆرتیکۆستیرۆید) لە شێوەی دەرزی یان کرێم وەربگیرێت، بەکارهێنانی کرێم بۆ شوێنی رووتانەوەکە کە کاتێکی زۆری دەوێت بۆ چاک بوونەوە ، بەڵام دەرزی (ستیرۆید) ئەو کاتانە بەکاردێت کە قەبارەی رووتانەوەکە بچوک بێت یاخود برۆی نەخۆشەکە رووتابێتەوە ، وەرگرتنی (ستیرۆید) لە رێگەی دەم کاریگەری نەرێنی زۆری هەیە لەسەر نەخۆشەکە بۆیە بەکارنایێت، کاتێک قژ رووتانەوەی ناوچەیی لەو نەخۆشانەی کە لە هەمان کاتدا نەخۆشی سیلیەک یان هەیە واتە نەخۆشی گەنم و جۆ دەتواندرێت چارەسەربکرێت بە (گلۆتین فری دایت) خواردنێک کە گلۆتینی تێدانەبێت ئەمەش دەبێتە هۆی زوتر گەرانەوەی مووەکە چونکە گلۆتین دەبێتە هۆی هاندانی بەرگری لەش . چارەسەری تر کە بەکاردێ بۆهاندانی گەشەی موو یان کاریگەری دەبێت لەسەر سیستەمی بەرگری لەش وەک Minoxidil هەرچەندە ئەم دەرمانە کاریگەری دەبیت لەسەر خێراکردنی گەشەی موو بەڵام زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم دەرمانە ناتوانێ رێگربێ لە درووست بوونی رووتانەوەی ناوچەیی لە شوێنێکی تری لەش . هەروەک باسکرا کەباری دەروونی نەخۆش لەوانەیە بشلەژێ بۆیە لەم کاتەدا زۆرجارپێویست بە چارەسەری دەروونی دەکات ئەمە جگە لە وەرگرتنی چارەسەر بۆ قژ رووتانەوەی ناوچەیی لە هەمان کاتدا.

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 30ی Juneی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٣ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.