قووڵینگی خۆڵەمێشی

جۆرێکە لە قوڵینگ کە لە بەشی باکووری ئەورووپا و ئاسیادا بڵاوبووەتەوە

قوڵینگی خۆڵەمێشی یان قوڵینگە باوەکان یان قوڵینگی ئەوراسیای جۆرێکە لە قوڵینگ کە لە بەشی باکووری ئەورووپا و ئاسیادا بڵاوبووەتەوە. بەرزیی ئەم باڵندەیە ١٠٠ بۆ ١٣٠ سم و درێژی باڵەکانی ١٨٠–٢٤٠ سم و کێشی لە نێوان ٣ بۆ ٦ کیلۆگرام دەبێت، نێرەکان کەمێک قورستر و گەورەترن لە مێینەکان، ئەم باڵندەیە بەگشتی خۆڵەمێشی یە و پێشەوەی سەروچاوی ڕەشە و تاجێکی سووری ڕووتیان ھەیە و ھێڵێکی سپی لە پشت چاوەکانەوە تا بەشی سەرەوەی پشت درێژ دەبێتەوە، ئەم نیشانانە لە ھاوتاکانیان جیایان دەکەنەوە. لە کاتی فڕین و نمایشکردندا دەنگی لە دوورییەکی بەرچاوەوە دەبیسترێت. ئەم جۆرە قوڵینگە لەکاتی کۆچکردن ھەندێک جار لە بەر خراپی کەش و ھەوا وەستانێک وەردەگرن لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان.[١]

قووڵینگی خۆڵەمێشی


سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Common cranes 'here to stay' after recolonising eastern England». The Guardian.