فەریاد فازیل عومەر
فەریاد فازیل عومەر (١١ی ئەیلوولی ١٩٥٠[ژێدەر پێویستە]) ئەکادیمیکار، نووسەر و زمانناسی کوردە و دامەزرێنەری ئینستیتووتی خوێندنی کوردیە لە بەرلین. بەکالۆریۆسی لە زمانە ئێرانیەکان لە بەغدا بەدەست هێناوە و هەروەها دکتۆرا لە زمانی کوردیدا و تا ساڵی ١٩٧٨ لە زانکۆی سلێمانی وانەبێژ بووە[ژێدەر پێویستە]. هەر لەو ساڵەدا دەچێتە بەرلین بۆ توێژینەوە لە زمانی کوردیدا و لەوێش دەمێنێتەوە.[١] لە ٢٠١٢ تا ٢٠١٧ سەرۆکی ڕێکخراوی "کۆمەڵگای خەڵکانی هەڕەشەلێکراو" بووە.[٢]
لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢دا خەڵاتی سەرۆکی ئەڵمانیای پێ بەخشراوە و لە کاتی پێشکەشکردنی خەڵاتەکەدا سیناتۆر گۆتە دەڵێت "ئەم خەڵاتە ڕێز لە پابەندبوونە ماندوونەناس و بەرفراوانەکانتان دەگرێتەوە وەک پێشەنگێک لە لێکۆڵینەوە و فێرکردنی زمان و کولتوور و مێژووی کوردی لە ئەڵمانیا، هەروەها خزمەتە ناوازەکانتان وەک پردێک لە نێوان کولتووری ئەڵمانی و کوردیدا."[٢] پاش وەرگرتنی ئەو خەڵاتە لەلایەن زانکۆی سەلاحەدینەوە دکتۆرای فەخری پێ بەخشراوە.[٣]
دانراوەکانی
دەستکاریپەراوێزەکان
دەستکاری- ^ «German Federal Order of Merit for Feryad Fazil Omar». www.fu-berlin.de (بە ئینگلیزی). ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Literary Scholar and Linguistics Specialist Feryad Fazil Omar Receives Order of Merit». www.fu-berlin.de (بە ئینگلیزی). ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «بەخشینی بروانامەی دکتۆرای فەخری بە د. فەریاد فازل | راستەوخۆ سەنتەری رۆشەنبیری زانکۆی سەلاحەدین/ بەخشینی بروانامەی دکتۆرای فەخری بە د. فەریاد فازل کاری میدییی قوتابیانی بەشی راگەیاندنی کۆلێژی ئاداب | By Salahaddin University Erbil | Facebook». www.facebook.com. لە ١ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Feryad Fazil Omar: books, biography, latest update». Amazon.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «„Mem u Zîn - Ein klassisches kurdisches Epos aus dem 17." (Omar, Feryad Fazil) – Buch neu kaufen – A02leWh201ZZ1». www.booklooker.de (بە ئەڵمانی). لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.