فڕۆکەخانەی شاری بیلی بیشۆپ تۆرۆنتۆ (بە ئینگلیزی: Billy Bishop Toronto City Airport) (IATA: YTZ, ICAO: CYTZ) فڕۆکەخانەیەکی ھەرێمییە و دەکەوێتە دوورگەکانی تۆرۆنتۆ لە شاری تۆرۆنتۆ لە ئەنتاریۆی کەنەدا.[١] فڕۆکەخانەکە زۆرجار بە فڕۆکەخانەی دوورگەی تۆرۆنتۆ ناودەبرێت و پێشتر بە فڕۆکەخانەی دوورگەی پۆرت جۆرج ڤی و فڕۆکەخانەی ناوەندی شاری تۆرۆنتۆ بانگ کراوە. ناوی فڕۆکەخانەکە ڕێز لە بیلی بیشۆپ دەگرێت، کە فڕۆکەوانێکی کەنەدی بوو لە جەنگی جیھانی یەکەم و جەنگی جیھانی دووەم.[٢] لە ڕێگای فڕۆکە وانی سیڤیل و فریاکەوتنی ئاسمانی و ھێڵی ئاسمانی ھە ڕێم بە بە کارھێنانی فڕۆکە ی تۆربۆپرۆپ ناوبانگی دەرکرد. لە ساڵی ٢٠١٩ دا بە نۆیەم بچووکترین فڕۆکەخانە و شەشەمین جەنجاڵترین فڕۆکەخانەی کەنەدا ھەڵبژێردرا کە زیاتر خزمەت بە گەشتیارانی نێوان کەنەدا و ئەمریکا دەکات.[٣]
فڕۆکەخانەی شاری بیلی بیشۆپ تۆرۆنتۆ |
---|
|
کورتەناو | Toronto Billy-Bishop |
---|
ناونراوە لەدوای | Billy Bishop، تۆرنتۆ |
---|
وڵات | کەنەدا |
---|
دابەشکاریی کارگێڕی | تۆرنتۆ |
---|
پۆتانی شوێن | ٤٣°٣٧′٣٩″N ٧٩°٢٣′٤٦″W |
---|
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٢٥٢ پێ (یەکە) |
---|
کارپێکەر | PortsToronto |
---|
ڕێکەوتی کردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٩ |
---|
Place served by transport hub | تۆرنتۆ |
---|
وێبگە | https://www.billybishopairport.com/ |
---|
دۆخی بەکارهێنان | in use |
---|
Runway | 06/24، 08/26 |
---|
IATA airport code | YTZ |
---|
ICAO airport code | CYTZ |
---|
|
|