نەرمەکاڵایەکی سەرچاوە کراوەیە وەشێندراوە لەژێر مەرجە گشتییەکانی گنو ،خۆڕاییە بۆ داگرتن و بەکارهێنان و هەتا دوایی ،فلوکس بی بی داڕێژرا و دیزاینکرا بۆ ئەوەی خێرا بێت و سوکەڵە بێت بە بوونی کەمترین تایبەتمەندی زیادە (جگە لە تایبەتمەندییە پێویستەکان) کە زۆر نەرمەکاڵای مەکۆکان هەیانە و بەبێ گەیاندنی سوودێکی ئەوتۆ ،یان هەر بەبێ سوود.

لۆگۆی فەرمی FluxBB

فلوکس بی بی لقبوونەوەیەکی PunBB ـیە ،کە درووستکرا لەلایەن ڕیکارد ئەندرسەن ،لە ساڵی ۲۰۰۷ PunBB فرۆشرا بە کۆمپانیایەکی بازرگانی، گەشەپێدان بەردەوامبوو لەژێر ئاڕاستەی ڕیکارد ئەندرسەن تاکو نیسانی ۲۰۰۸ ,لەو کاتەدا ڕیکارد ئەندرسەن ڕایگەیاند کە بەشدارییە چالاکەکانی ڕادەگرێت لەگەڵ ئەو پرۆژەیە.

لەژێر ڕۆشنایی گۆڕانی بارودۆخەکە ،ئەندامای گرووپی گەشەپێدان کە مابوونەوە بڕیاریاندا کە پرۆژەکە پێویستی بە کۆنترۆڵ کردنی زیاتری ئاڕاستەکەیە ،ئەوەش کە تاکە هەڵبژاردنی بۆ دانان لقبوونەوەی پرۆژەکە بوو بۆ FluxBB , (دیارە بۆ ئەو هۆیەش بە چەندین ساڵ کار لە PunBB بەهیچ شێوەیەک ناکەن) کە ئێستاکە فلوکس بی بی زۆرتر چالاکە و پشتگیری ڕاست بۆ چەپ و UTF-8 بە تەواوەتی دەکات. هەروەها پەڕگەی ڕووکاری فەرمی ڕاست بۆ چەپیان هەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری