غوڵامشا خان
(لە غوڵام شاخانەوە ڕەوانە کراوە)
ئەمانوڵا خانی دووھەمی ئەردەڵان ناسراو بەغوڵام شاخان شاعیری کورد و حاکمی میرنشینی ئەردەڵانە کە لە سەدەی نۆزدەی زاینییدا لە سنه ژیاوە. غوڵام شاخان ھاوچەرخی مەولەوی بووە و شێعری بە ھەورامی نووسیوە. ئەو کوڕی خەسرەو خانی ناکام و ھەنەزای مەستوورە ئەردەڵان بووە. حوکمدارییەکەی لە ساڵی ١٢٦٥–١٢٨٤ی کۆچی بووە. دوای ئەو حکومەتی ئێران فەرھاد میرزای کردە والی سنە و کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەردەڵانەکان ھات.
سەرچاوەکان
دەستکاری- مێژووی ئەدەبی کوردی، نووسراوەی عەلائەدین سەججادی، چاپخانەی مەعارفی بەغدا
- بابا مردوخ روحانی ، تاریخ مشاھیر کرد ، انتشارات سروش 1371 - تهران
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |