عارف تاڵەبانی :(١٩١١-٢٠٠٣) نووسەر و پارێزەر

سەرەتای ژیان و خوێندنی دەستکاری

 
عارف تاڵەبانی

عارف کوڕی شێخ فاتیح کوڕی شێخ محەمەدڕەئووف کورٍی شێخ عەلی کوڕی شێخ عەبدوڕڕەحمان خاڵێی تاڵەبانییە. دایکی، خاتوو جەمالە کچی شێخ نوورییە. ١٩١١ لە شاری کەرکووک ھاتووەتە دنیاوە. پێنج ساڵان بووە کە باوکی مردووە، بۆیە لای شێخ فایەقی مامی گەورە بووە. ١٩٢٠، بە ھەوڵی شێخ فازڵی مامی، چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی و ١٩٢٦ بڕیویە. قۆناغەکانی ناوەندی و سانەویی مەرکەزیشی لە کەرکووک تەواوکردووە.١٩٣٣ لە کۆلیجی حقووق لە بەغدا وەرگیراوە، ١٩٣٧ گەواھینامەی وەرگرتووە و بووە بە ئەندامی ژمارە ٣٢٢ی سەندیکای پارێزەرانی عیراق، تا ١٩٤٣ پارێزەریی کردووە. ١٠/١١/١٩٤٣ بە ئیرادەی شاھانە دامەزراوە بە حاکمی سوڵح لە دادگای مووسڵ. ١٩٤٦ بووە بە قایمقامی ڕەواندز.[١][٢]

ژیانی هاوسەرگیری دەستکاری

١٩٤٧ خاتوو "ڕەشادەت کچی شێخ فەیزوڵڵای شێخ قادری تاڵەبانی"ی ھێناوە.[١][٢]

وەزیفەکانی دیکەی دەستکاری

  • ١٩٤٨ قایمقامی کۆیە،[١][٢]
  • ١٩٤٩ قایمقامی مەخموور،[١][٢]
  • ١٩٥١ قایمقامی شەنگال،[١][٢]
  • ١٩٥٢ قایمقامی ھەڵەبجە،[١][٢]
  • ١٩٥٣ دیسان حاکمی سوڵح لە مووسڵ،[١][٢]
  • ١٩٥٤ قایمقامی دھۆک،[١][٢]
  • ١٩٥٥ سەرۆکی دادگای دەعوای عەشایەری لە بەغدا.[١][٢]
  • ١٩٥٨ خانەنشین کراوە. ١٩٥٩ پاش ھێنانەوەی بۆ سەر وەزیفە، کراوە بە موتەسەڕیفی لیوای حللە تا ١٩٦٣. مارتی ئەو ساڵە بووە بە موفەتیشی ئیداری لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق.[١][٢]
  • ١٨/٦/١٩٦٣، بەپێی قانوونی ژمارە ٣ی پاککردنەوەی دەزگاکانی حکوومەت، دووبارە خانەنشین کراوە.[١][٢]

كۆچی دوایی دەستکاری

ڕۆژی ١٧/٩/٢٠٠٣ لە بەغدا کۆچی دواییی کردووە.[١][٢]

نووسینەكانی دەستکاری

شێخ عارف، ھەستێکی خاوێنی کوردایەتی و ناو و جێ و ڕێیەکی دیاری لە ناو خەڵکدا بووە. نووسینی لە (یادگاری لاوان، دیاری لاوان، گەلاوێژ)دا ھەیە .[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز یادگاری لاوان و دیاری لاوان، ئامادەکردنی ڕەفیق ساڵح و سدیق ساڵح، (لە بڵاوکراوەکانی بنکەی ژین)، چاپخانەی شڤان- سلێمانی، ٢٠٠٥، ل٢٤-٢٥.
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل8119-8120