شەکیب عەقراوی
شەکیب عەقراوی یان شەکیب ئاکرێیی، ناوی تەواوی: شەکیب سەعید شەریف ڕەشیدە.یاساناس و سیاسەتمەدار، ساڵی ١٩٦٦ یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی لێژنه‌ی كاروباری هه‌واڵگری و ئاسایشی نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق بووه،یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی دەزگای پاراستن لە ناوەڕاستی ساڵانی شەستەکان،هەر خۆیشی جێگری سەرۆکی ئەم دەزگایە بووە. ساڵی ١٩٧٠ له كۆنگره‌ی هه‌شته‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.[١]
ژیاننامە
دەستکاریشەکیب سه‌عید شه‌ریف ڕەشید لە ساڵی ١٩٣٨ له شاری ئاكرێ دایكبووه، ساڵی ١٩٥٨ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٠ به‌كالۆریۆسی به‌شی مافی له زانكۆی به‌غدا وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٦١ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی دوایه له پارێزگای ناسڕییه له باشووری عێراق بووه، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، له ٢٣ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٦٢ له‌لایه‌ن دادگای سه‌ربازی گشتی له پارێزگای زیقار سامانی گواستراوه و نه‌گواستراوه‌ی لێ زه‌وت كراوه، ساڵی ٢٠١٧ كوچی دوای كردووه، شاره‌زای زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بووه.[٣][٤]
بەرهەمەکان
دەستکاری١.سنوات المحنة في كردستان أهم الحوادث السیاسیة والعسكریة في كوردستان والعراق من١٩٥٨ الی ١٩٨٠ـ٢٠٠٧.[٥]
٢.رسائل من كوردستان ـ ٢٠١١.
٣.صدام ا‌لحسین نهوضا و نكوسا ٢٠١٧.[٦]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «شەکیب ئاکرەیی». Parti Pedia (partipedia.org) (بە کوردی). ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «مردنێکی له‌بیرکراو ، شه‌کیب عه‌قراوی سه‌ندوقه داخراوه‌که‌ی پاراستن». shanpress.com. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «مردنێکی له‌بیرکراو شه‌کیب عه‌قراوی سه‌ندوقه داخراوه‌که‌ی پاراستن … فــەهـــد گـــردەوانـی – Denegkan». لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «پارتی سەرەخۆشی خانەوادەی شەکیب عەقراوی دەکات». www.kdp.info. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ شكيب، عقراوي، (2007). سنوات المحنة في كردستان: أهم الحوادث السياسية والعسكرية في كردستان والعراق من 1958 إلى 1980 (بە عەرەبی). شكيب عقراوي،.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ شكيب، عقراوي، (2009). صدام حسين، نهوضا ونكوسا: قصة صدام حسين التكريتي من المهد الى اللحد (بە عەرەبی). ش. عقراوي،.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)