شەڕی چوار ڕۆژە شەڕی دووھەمی نێوان «ھۆڵەندا- ئانگلۆ» بوو کە شەڕێک بوو لەنێوان ھێزە دەریایییەکانی ئەم دوو وڵاتەدا. ئەم شەڕە لە ١ی حوزەیرانی ١٦٦٦ەوە دەسی پێکرد و تا ڕۆژی چواری ئەو مانگە درێژەی کێشاوە. ئەمە درێژخایەنترین شەڕی دەریایی بووە لە مێژوودا ھێزەکانی ھۆڵەندا زەبرێکی قورسیان لە ھێزەکانی دەریایی بەریتانی دا. ھێزەکانی بەریتانیا تووشی ھەڵە بوون و لایان وابوو کە ھێزەکانی دەریایی ھۆڵەندا بە باشی ڕانەھێنراون، ھەر ئەم بۆچوونەش تووشی خەسارێکی قورسی کردن. لەم شەڕەدا نزیکەی ١٠ پاپۆڕی بەریتانی نوقم بوون و نزیکەی ١٥٠٠ کەسیشیان لێ کوژرا، لە نێوان ئەم کوژراوانە‌دا دوو کەسی گرنگی ھێزی دەریایی بەریتانیش تێدا بوو ئەوانەش سێر کریستۆفێر مانگس و سێر ڤیلیام بێرکلی بوون جیا لەمانە نزیکەی ٢٠٠٠ سەربازی بەریتانیش بەدیل گیران. ھێزەکانی ھۆڵەندا ٤ پاپۆڕیان نووقم بوو و پتر لە ١٥٥٠ سەربازیشیان لێکوژرا.

سەرچاوەکان دەستکاری