شەڕی سانێفێ لە ١١ی ئاگۆستی ساڵی١٦٧٤ـدا لە نێوان ھێزی فەرەنسی کە لە ژێر فەرمانی لویسی دووەم لە بنەماڵەی بۆربۆنـدا بوو وھێزەکانی یەکگرتووی ئەلمانیا-ھۆڵەندا کە لە ژێر فەرمانی ڤیلیام سێھەم ـدا بوو ڕوویدا. لە ماوەی شەڕی فرانکۆ- ھۆڵەندا، ڤیلیام فەرمانی بە سۆپای یەکگرتووی "سپانیا-ئەلمانیا-ھۆڵەندا" ئەکرد کە لە ناوچەی نێوان بەشی باشووری نەرویج تا بەشی باکووری فەڕەنسایان داگرتبوو. فەڕەنسا بە سۆپایەک، کە لە ژێر فەرمانی گراند کۆندێدا بوو، پارێزکاری لە خاکی خۆی ئەکرد. بۆ ماوەی پێنج حەفتە ئەم دوو سۆپایە یەکتریان ھەڵدەسەنگاند بێ ئەوەی بە ئاشکرا بەرەو ڕووی یەکتر ببنەوە. لە رۆژی ١٠ی مانگی ئابدا، ڤیلیامی سێھەم بڕیاری دا بکەوێتە ڕی بەرەو لاریس و سۆپای دوژمن ناچار بکات کە شەڕ بکەن. کۆندێ سۆپایەکی بریتی لە ٥٠٠ سواری نارد بۆ ئەوەی سۆپای ھۆڵەندا بخافڵێنن و لە گوندی سانێفێ سەرقاڵیان بکات و بەر بە پێشڕەوی ڤیلیام بگرێت. لە ھەمان کاتدا کۆندێ ھەوڵی دا سۆپایەکی پێکھاتوو لە ٦٢٠٠٠ سەربازی دوژمن بەو ٤٤٠٠٠ سەربازەی کە لە ژێر فەرمانیدا بوون ئابلۆقە بدات. سوارەکانی کۆنتێ توانییان بەر بە ھێزی پێشڕەوی ھۆڵەندییەکان بگرن، بەڵام ئابلۆقەدانی ھێزە ھاوپەیمانەکانی تووشی شکست ھات. پاش نزیکەی دە کاتژمێر شەڕ کردنی بەردەوام، کۆنتێ نزیکەی ١٠٠٠٠ سەربازی لێ کوژرا و ڤیلیامـیش ١٤٠٠٠ سەربازی کوژران و لە گۆڕەپانی شەڕ پاشەکشێیان کرد.

سەرچاوەکان دەستکاری