شەوەر یان شەوەرگ (بە ئینگلیزی: Clover، بە لاتینی: Trifolium) جۆرە ڕووەکێکە کە بە تفاقێکی گرنگی ئاژەڵان لە قەڵەم دەدرێت و جۆری زۆری ھەیە. ئەم ڕوەکە لە تیرەی پەپوولەییەکانە (Papilionaceae یان Fabaceae). ناوە لاتینەکەی (Trifolium) بە واتای سێ پەلکە. لە زمانی کوردیشدا وشەی سێپەڕە ھەیە کە جۆرێک شەوەری خۆڕسکە. ئەو گیایەی کە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردەواریدا شەوەری پێ دەوترێت بە لاتین Trifolium pratenseی پێ دەوترێت.

وێنەی جۆرێک شەوەر
دیمەنی گوڵە ڕەنگاوڕەنگەکانی شەوەر و سێپەڕە لە پاڵ زرێباردا

سەرچاوەکان

دەستکاری