شەش سیگما (٦σ) بریتییە لە کۆمەڵێک تەکنیک و ئامراز کە بەکاردێن بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆسەکان. ئەندازیاری ئەمریکی بیل سمیت بە داهێنەری ٦ سیگما دادەنرێت ئەوەش لەو کاتەبوو کە لە ساڵی ١٩٨٦ بۆ کۆمپانیای مۆتۆرۆلا کاری دەکرد.[١][٢] هەر پڕۆسەیەکی شەش سیگما بە جۆرێک کاردەکات بۆ درووستکردنی هەر بەرهەمێک ئەوا بە ڕێژەی ٪٩٩.٩٩٩٦٦ چاوەڕوانی لێ بکرێت بە دووربێت لە کەم و کوڕی.

ستراتیژییەکانی شەش سیگما وێڵە بۆ باشترکردنی کوالیتیی درووستکردن لەڕێی لابردنی دیاریکردن و لابردنی کەم و کوڕییەکان هەروەها کەمکردنەوەی جیاوازی لە نێوان درووستکردن و پڕۆسەکانی کار. شەش سیگما ئەم کارە دەکات لەڕێی بەکارهێنانی ئامار و میتۆدی ڕاستەقینەی کوالیتی بەڕێوەبردن و دامەزراندنی کارمەندی پسپۆڕ لە بواری شەش سیگما. هەر یەکێک لە پڕۆژەکانی شەش سیگما ئامانجی تایبەتی خۆی هەیە، نموونە لە کەمکردنەوەی پیسبوونی ئاووهەوا یان وەرگرتنی ڕەزامەندی کڕیار.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The Inventors of Six Sigma". Archived from the original on 2005-11-06. Retrieved 2006-01-29. ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Tennant, Geoff (2001). SIX SIGMA: SPC and TQM in Manufacturing and Services. Gower Publishing, Ltd. p. 6. ISBN 0-566-08374-4.