ئەم وتارە سەبارەت بە شەختە نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە بەفر (ڕوونکردنەوە).

شەختە (بە ئینگلیزی: Ice lenses ) جۆر و شێوەیەکە لە شێوەکانی سەهۆڵ ،کاتێک ئاو و شێ لەناو خاک و بەردا بڵاو دەبێتەوە یانیش لە شوێنی کەندەڵان و چاڵەکان کۆ دەبێتەوە وە دوای ئەوەی پلەی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت ئەم شێ و ئاوانە دەست دەکەن بە بەستن و شەختەبەند پێک دەهێنن. شەختە بە هاوتەریب لەگەڵ ڕووی خاک یان تەنە ئاو هەڵمژتووەکە چەند سانتیمەترێک بۆ چەند مەترێک (ئینچ تا پێ) لە قوڵایی خاک یان بەرددا درووست دەبێت. لێکۆڵینەوەکان لە ساڵی ١٩٩٠ دەریانخستووە کە شکاندن و لەتبوونی خۆرسکی بەردەکان بەهۆی شەختەوە بووە بەجۆرێک ئەو ئاوەی لە ناخیان دا هەیە دەیبەستێت و پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر بەردەکە و لێکی دەترازێنێ[١] .

.
.

شەختەبەندەکان ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە قورسبوونی زەوی و شکاندنی بەردەکان، کە هۆکاری سەرەکین بۆ کەش وهەوا لە ناوچە ساردەکان و دابەزاندنی بەردەوامی پلەی گەرمی و شێواندنی شێوەی ڕووی بوومەکان[٢] .

سەرچاوەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری