شێری ئەشکەوتی ئەورووپی

شێری ئەشکەوتی ئەورووپی (ناوی زانستی: Panthera leo spelaea) شێرێکە کە لە چاخی بەفرین لە ناوچەکانی باکوور لە ئاسیا و زۆربەی بەشەکانی ئەورووپا ژیاوە. قەبارەکەی لە قەبارەی شێری ئێستا گەورەترە، و ھەندێک لە ئێسکەکانی ئەم شێرە لە ئەشکەوتەکانی ئەورووپا دۆزراونەتەوە.

ئێسکبەندێک لە مۆزەخانەی مێژووی سرووشتی، ڤیێنا

خواردن دەستکاری

 
شێرێكی ئەشكەوت لەگەڵ ئاسكی ڕەنە، كێشانی هاینریش هاردەر

خواردنی شێری ئەشکەوتی ئەورووپی ئاسک و ئەو گا گەورانە بوون کە لە ھەمان سەردەمدا ژیاون.

ھۆکاری لەناوچوون دەستکاری

زانایان وای بۆ دەچن کە ھۆکاری لەناوچوونی شێری ئەشکەوتی ئەورووپی گۆڕانی ئاو و ھەوایە کە پێش ١٢٠٠٠ ساڵ بە نزیکەیی ڕوویداوە، کاتێک زەوی ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ساردی توند بۆوە کە بووە ھۆی مردنی چەندین جۆر لە گیانداران دواتر دوای تێپەڕبوونی چەند ھەزارێک لە سەدە زەوی ڕووبەڕووی شەپۆلێکی گەرمی توند بۆوە، کە بووە ھۆی ئەوەی ھەندێک لە ڕووبەری زۆر لە گیا بگۆڕێن بۆ بیابان، ئاژەڵە گیایەکانیش خواردنیان نە دۆزیەوەو مردن ئەمەش بووە ھۆی مردنی شێری ئەشکەوتی ئەورووپی لەبەرئەوەی گیا خۆرەکان بە سەرچاوەیەکی بنەڕەتی دادەنرێن بۆ ئەو.

سەرچاوەکان دەستکاری