شێخ ئەحمەد شێخ غەنی
شێخ ئەحمەد شێخ غەنی: ( ١٨٩٠ - ١٩٥٨ ) شاعیر و ناسناوی شیعری "فەوزی" بوو .
سەرەتای ژیان و خوێندنی دەستکاری
شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ غەنی کوڕی شێخ عەبدولقادر کوڕی سەید حسێن کوڕی سەیید عەلی لە ساداتی بەرزنجەیە، ناسناوی شیعری "فەوزی" بووە. ١٨٩٠ لە سلێمانی لەدایک بووە. خوێندنی ھەر لەوێ تەواوکردووە . [١][٢]
پیشەی وەزیفی دەستکاری
بووە بە فەرمانبەر. کاتبی دائیرەی مەعاریف بووە و درێژەی بەو وەزیفەیە داوە. ساڵی ١٩٣٧ کارمەندی دائیرەی ئیستیھلاکی قەرەداغ و ساڵانی ١٩٥٢-١٩٥٣ لە ناحیەی تانجەرۆ کاتب بووە.[١][٢]
شعر و ئەدەب دەستکاری
فەوزی، شیعری لە ڕۆژنامەکانی "بانگی کوردستان" و "ڕۆژی کوردستان" و "ئومێدی ئیستیقلال"یشدا بڵاوکردووەتەوە و دیوانێکی چاپ نەکراوی ھەیە .[١][٢]