شیکردنەوەی کێشپێوانی کیمیایی
تیۆدۆر ویلیام ڕیچاردز (٣١ی جێنیوەری ١٨٦٨ – ٢ی نیسانی ١٩٢٨) کیمیازانێکی فیزیایی ئەمریکی و یەکەم زانای ئەمریکی بوو کە خەڵاتی نۆبڵی کیمیا وەرگرت، خەڵاتەکەی بردەوە “وەک ڕێزلێنانێک بۆ دیاریکردنی کێشی گەردیلەکان بەشێوەیەکی زۆر ورد لە توخمە کیمیاییەکان.پێش سەدەی هەژدەم پێوانەکردنی کێشی گەردیلە و ماددە کیمیاییەکان شتێکی زۆر سەخت بوو ، لەسەدەی هەژدەم شیکردنەوەی کێشپێوانی کیمیایی دۆزرایەوەو بووە ڕێگایەکی زۆرباش بۆ پێوانەکردنی بارستەی گەردیلەو ماددە کیمیاییەکان[١]
Gravimetric analysis یاخود شیکاری کێشپێوان: شیکاری کێشپێوان شێوازێکی شیکاری کیمیایی چەندایەتییە کە تێیدا بڕی ماددەیەک بە پێوانی بارستەی دیاری دەکرێت. بنەمای بنەڕەتی شیکاری کێشپێوان بریتییە لە گۆڕینی ماددەی گرنگ بۆ ئاوێتەیەک کە پێکهاتەیەکی ناسراوی هەبێت، جیاکردنەوەی بە شێوەیەکی پاک (زۆرجار لە ڕێگەی تەکنیکەکانی جیاکردنەوە) و پاشان کێشکردنی بۆ ئەژمێرکردنی بڕی ماددە ویستراوەکە، شیکاری کێشپێوان بە وردی و وردبینی ناسراوە[١]
هەنگاوەکانی شیکاری کێشپێوان لەتاقیگە:
ئامادەکردنی نمونە: تواندنەوەی ماددەی ویستراو(شیکارکراو) لە توێنەرێکی گونجاودا.[٢]
نیشاندن: ماددەی ویستراو یاخود شیکارکەرەکە دەگۆڕدرێت بۆ پێکهاتەیەکی کەم تواوە بە زیادکردنی ماددەی جیاکەرەوە(نیشتوو) [٣]
هەرسکردن: ڕێگەدان بە گەشەکردنی ماددە نیشتووەکە بۆ گەردیلەی گەورەتر بۆ پاڵاوتنی ئاسانتر[٤]
پاڵاوتن: جیاکردنەوەی ماددە نیشتووەکە لە گیراوەی شلەکە.
شۆردن: لابردنی پیسی و گەردیلە وردەکان لە ماددە نیشتووەکە.[٥]
وشککردنەوە یان ئاگرکردنەوە: لابردنی هەر ئاوێک یان ماددەیەک (کە بارودۆخە فیزیاییەکەی ناجێگیرە و بەئاسانی دەگۆڕدرێ بۆ دۆخێکی تر وەک ئەو ماددانەی بەهەوادا دەچن) لەنیشتووەکە.
کێشکردن: ماددە نیشتووەکەی کۆتایی کێش دەکرێت بۆ دیاریکردنی بڕی شیکارکەر یان ماددە ویستراوەکە.
لقەکانی شیکاری کێشپێوان:
کێشپێوانی نیشتوو: شیکارکەر یاخود ماددە ویستراوەکە لەگیراوەکەیەوە وەکو پێکهاتەیەکی نەتواوە دەنیشێت، نیشتووەکە دەپاڵێورێت و وشک دەکرێتەوەو کێش دەکرێت.[٢]
نموونە: دیاریکردنی ئایۆنەکانی کلۆرید لە گیراوەیەکدا بە نیشاندنیان وەک کلۆریدی زیو (AgCl).
کێشپێوانی هەڵمی: شیکارکەر یاخود ماددە ویستراوەکە لەنمونەکە جیادەکرێتەوە بەگۆڕینی بۆ گاز، بارستەی گازەکە بە دوو ڕێگا دیاری دەکرێت:[٦]
یەکەم: بەشێوەی ڕاستەوخۆ بەکۆکردنەوەو کێشکردنی گازەکە دیاری دەکرێت
دووەم: بەشێوەی ناڕاستەوخۆ بەپێوانی بارستەی ئەو ڕەقەی دەمێنێتەوە دوای پڕۆسەی بەهەڵم بوونەکە.
نموونە: دیاریکردنی ڕێژەی ئاو لەهایدرەیتدا( هایدرەیتەکان ئەو ماددە کیمیاییانەن کە ئاو لەپێکهاتەیاندا هەیە) ، بەگەرمکردنی هایدرەیتەکان بۆ دەرکردنی ئاو و پێوانەکردنی لەدەستدانی بارستە.[٧]
کێشپێوانی کارەبایی:
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «Theodore William Richards»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، 2024-10-09، لە 2024-10-10 ھێنراوە
- ^ ئ ا «Gravimetric analysis | Definition, Steps, Types, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Gravimetric analysis | Definition, Steps, Types, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Gravimetric analysis | Definition, Steps, Types, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Gravimetric analysis | Definition, Steps, Types, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Beverley، K. J. (1999-01-01). «Evaporation rates of pure liquids measured using a gravimetric technique». Physical Chemistry Chemical Physics (بە ئینگلیزی). 1 (1): 149–153. doi:10.1039/A805344H. ISSN 1463-9084.
- ^ «Gravimetric analysis | Definition, Steps, Types, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.