شۆڕشی عورابی کە ھەروەھا بە ناوی ڕاپەڕینی عورابی ناسراوە بزوتنەوەیەکی ناسیۆنالیستی بوو کە لە میسر دا لە ساڵەکانی نێوان ١٨٧٩ تا ١٨٨٢دا سەریھەڵدا. ئەم شۆڕشە لە لایەن کۆلۆنێل ئەحمەد عورابییەوە ڕێبەری ئەکرا و ھەر ناوی ئەویشی لەسەر دانرا. ھۆی ئەم سەرھەڵدانە ئەمە بوو کە کۆلۆنێل ئەحمەد عورابی بەتەما بوو خدێوی تۆفیق پاشا لەسەر کار لابەرێت و کۆتایی بێنێت بە کاریگەری و دەسەڵاتی فەڕەنسی و ئیمپراتۆریەتیی بریتانی لەسەر وڵاتی میسردا. بە پێچەوانەی ویستی فەڕەنسی یەکان کە داشدارییان لەچارەسەری نیزامی نەئەکرد و ھەروەھا قسەکانی نوێنەری بەریتانیا واتە گلادستۆن کە داوای چارەسەری ئاشتی خوازانەی بۆ ئەم ھەلومەرجە ئەکرد، ئەم شۆڕشە بە بۆمباران کردن لە لایەن ھێزەکانی بەریتانییەوە وەڵامی دراوە و ئەم شۆڕشە سەرکوت کرا و بەم جۆرە ئەم وڵاتە تا کۆتایی جەنگی جیھانیی دووەم لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزە بیانییەکاندا ماوە.

سەرچاوەکان دەستکاری