شکاویی باسک بریتییە لە شکانی ئێسکی باسک، دەبێتە هۆی ئێش و ماسین. مەترسی پێکرانی پەی یان ڕەگی هەیە. نەخۆشەکە دەشێ دەستی بە باسکییەوە بگرێت کاتێک دێت.

شکاویی قەدی باسک

جۆرەکانی:

  1. شکاویی نزیکینی باسک
  2. شکاویی قەدی باسک
  3. شکاویی دوورینی باسک

بریتییە لە شکانی بەشی نزیکینی باسک (proximal humeral fracture)

  • سێیەم باوترین شکاوییە
  • ڕێژەی تووشبونی ژنان و پیاوان “٢:١”ە
  • لە جوانان(گەنجان)دا گەرچی گوژمە(trauma)یەکی توند دەبێتە هۆی شکاوییەکە، بەس لە زورهاناندا کەوتنێکی سادە دەشێ بیشکێنێ.
  • باوترین پەی(nerve) کە بئازرێنرێ، پەیی کڵێشەییە (axillary nerve)
  • گەر چەمەخوێنبەری باسکین (circumflex humeral artery) بئەنگێورێ، ئەوا تووشی شانەڕەشە (necrosis) دەبێت.

نیشانەکان

دەستکاری
  1. ئێش
  2. ماسین
  3. هندکین(کەمبوونەوە)ی مەودای جووڵەی جومگە
  4. ئەرخوانیبوونی جێشکاوی

شکاویی قەدی باسک

دەستکاری

بریتییە لە شکانی قەدی باسک (Humeral shaft fracture)

  • لە جواناندا بەهۆی گوژمەی توندەوە دەشکێ، بەس لە زورهاناندا کەوتنێکی سادە، بە تایبەت ئەوانی پووکانەوەی ئێسکیان هەیە، دەبێتە هۆی شکان.

نیشانەکان

دەستکاری
  1. ئێش
  2. جووڵە لەدەستدان
  3. پەلی پێکراو شێوان (deformity)

بریتییە لە شکانی بەشی دوورینی باسک (distal humeral fracture)

  • ١\٣’ی شکاوییەکانی ئەنیشک
  • لە پیاوی جوان(گەنج) و ژنی زورهاندا باوە

نیشانەکان

دەستکاری
  1. ئەنیشکێشە
  2. ماسین

سەرچاوە

دەستکاری
  1. https://www.hopkinsmedicine.org/health/conditions-and-diseases/humerus-fracture-upper-arm-fracture
  2. https://en.wikipedia.org/wiki/Humerus_fracture