شا ئارتوور

پاشای ئەفسانەییی بەریتانیایی

شا ئارتوور سەرکردەیەکی ئەفسانەییی بەریتانیایی بوو کە بەپێی مێژوو و چیرۆکەکانی سەدەکانی نێوەڕاست ، لە کۆتاییی سەدەی پێنجەم و سەرەتای سەدەی شەشەمی زایینیدا بەرگری لە بەریتانیا کرد دژی هێرشبەرانی ساکسۆن. وردەکارییەکانی ژیانی شا ئارتوور تێکەڵەیەکە لە چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان و بەرهەمە وێژەیییەکان. مێژوونووسانی هاوچەرخ هاوڕانە لەسەر ئەوەی کە ئەو کەسایەتییەکی مێژوویی نەبووە. بەرهەمە مێژوویییە پرشوبڵاوەکان سەبارەت بە ئارتوور لە سەرچاوەکانی وەک مێژووی وێڵز و مێژووی بەریتانییەکان و نووسراوەکانی گیلداسەوە کۆ کراونەتەوە. هەروەها نێوی وی لە سەرچاوەکانی شێعری سەرەتاییی بەریتانی وەک ئێگودودیندا هاتووە.

شا ئارتوور
نیگارەیەک لە شا ئارتوور

سەبارەت بە ئارتوور دەستکاری

ئارتوور کەسایەتیی ناوەندی لە ئەفسانەی سرووشتی بریتنە. ئەو کەسایەتییە ئەفسانەیییە بە گشتی دوای نووسرانی پەڕتووکی کورتەمێژووی پاشاکانی بەریتانیا لە سەدەی دوازدەهەم، سەرنجی نێونەتەوەییی بەدەست هێنا.