شانشینی چی (ئیمپراتۆریەتی ھان)

شانشینی چی (بە چینی: 齊國) شانشینێک بوو کە لە سەردەمی چوو-ھانەوە بوونی ھەیە تا دوای ٢ی پێش زاین، کە لە سەردەمی مۆدێرنی ئەمرۆدا دەکەوێتە شاندۆنگو ناوچەکانی دەوروبەری.a

مێژوو دەستکاری

شانشینەکە ناوی لینرا لەدوای سەردەمی شەڕی شەش ویلایەتەکە. دواتر لۆرد سیانگ یو ئیمپراتۆرییەتی چین دابەش کرد بۆ ھەشتا شانشین سێ لەوان کە بریتی بوون لە چی، جیائۆدۆنگ، جیبێی ھەر لەناو ئیمپراتۆرییەتی پێشووی چین مانەوە و لەژێر ئەرستۆکرات (خانەدان) کانی ئەوساتە مایەوە. لە ٢٠٣ی پێش زاین ناوچەکە لەلایەن ھان سینەوە داگیر کرا. کە ژەنەڕاڵێک بوو خزمەتی لیو بانگ ئیمپراتۆری دواتری ئیمپراتۆرییەتی ھان. دوای ئەو کارەی لیو بانگ ناونیشانی «King of Qi - پادشای چی» بە ژەنەڕال بەخشی بەڵام دواتر بەخشرایەوە بە شانشینی چوو.[١]

لە ٢٠١ی پێش زاین ئیمپراتۆر لیو بانگ کورەکەی لیو فێی وەک پاشای چی دەستنیشان کرد. دواتر بەپێی فەرمانێکی فەرمی ئیمپراتۆر ھەموو ئەو ھاوڵاتیانەی بە زمانی چی (شانشینی چی) قسە دەکەن پێویستە ببنە ھاوڵاتی شانشینەکە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Loewe, Michael (1986). "The Former Han Dynasty". In Twitchett, Denis; Fairbank, John K. (eds.). The Cambridge History of China, Volume I: The Ch'in and Han Empires, 221 B.C. – A.D. 220. Cambridge: Cambridge University Press. p. 118. ISBN 978-0-521-24327-8.
  2. ^ 諸民能齊言者皆與齊。Book of Han, Chapter 38.