شاسواری کوردستان سروودێکی شۆڕشگێڕانەیە کە ئازاد ھەورامی لە ساڵی ١٩٨١ خوێندوویەتی. ئەم سروودە بۆ ڕێزگرتن لە شاسوار جەلال سەعید، ناسراو بە ئارام یان شەھید ئارام خوێندراوەتەوە کە کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕی کورد و سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە.[١]

بەشێک لە میلۆدیی ئەم سروودە لە تەسنیفێکی فارسی بە ناوی ھەرای ئەستێرەکان وەرگیراوە کە لە کارەکانی ھومایوون خوڕەم مووسیقازانی ئێرانییە.

ئەمەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "شاسوارەكەی ڕێگای خەبات". archive.khaktv.net. ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦. Retrieved 5ی Februaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)CS1 maint: url-status (link)