سەنجەق بەگ یان سەنجاک‒بەی یان بەتەنیا بەگ، ئەو نازناوە بوو کە لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا بە ئەفسەرێکی پلە باڵایە دەوترا، بەڵام بە زۆری وەک پاشا نابیندرێت، و زۆرتر بۆ فەرماندەیی سەربازی و ئیداری قەزایەک (یان سەنجەق) دامەزرابوو.[١] لێرەوە نازناوی عەرەبی ھاوتای ئەمیر لیوا (أمیر لواء)[٢] داندرا لە بەرامبەر والی یان پارێزگارێکی تری سەنجەق.

وەک فەرمانگە ئیدارییەکانی تری سەرەتای عوسمانییەکان، سەنجەق بەگ سەرچاوەیەکی سەربازیی ھەبووە: زاراوەی سەنجاک (لیڤا) بە واتای «ئاڵا»یان «ناوەند» دێت و ئەو نیشانەیەی دیاری دەکرد کە لە کاتی جەنگدا، سوارچاکەکان لە ناوەندی قەزا دیاریکراوەکاندا کۆ دەکرانەوە. سەنجەق بەگ لە بەرامبەردا ژێرفەرمانی بەیلەر بەگێک بووە کە ویلایەتێکی بەڕێوە دەبرد و فەرماندەیی سەنجەق بەگی دەکرد لە شەڕدا. بەم شێوەیە پێکھاتەی فەرماندەیی لە بەرەکانی شەڕدا لە پلەبەندی حکوومەتی پارێزگاکان دەچوو.[٣]

ئۆفیسی سەنجاک-بەی لە ئۆفیسی بەیلەر بەگ دەچوو بەڵام لە ئاستێکی کەمتردا. وەکو بەیلەر بەگ،[٤] سەنجەق بەگ داھاتەکەی لە مزگەوت و یەکە کارگێڕییەکانی حوکومەت وەردەگرت، کە بەزۆری لە داھاتی شارۆچکە و بەندەرەکانی سنووریی سەنجەقەکەی پێکھاتبوو.[٣] لەناو سەنجەقەکەی خۆیدا، پارێزگارێک لە سەرووی ھەموو شتێکەوە بەرپرسیار بوو لە پاراستنی ڕێکوپێکی سەنجەق، و بە ھاوکاری کارکەر و سەربازەکانی، سزای ستەمکارانیان دەدا و دز و جەردەکانیان دەستگیر دەکرد؛[٥] بۆ ئەمەش بەزۆری نیوەی ئەو غەرامانەی کە بەسەر خراپەکاراندا دەسەپێندرا، نیوەی داھاتەکەی دەدرا بە خاوەن زەوی و زارەکان. پارێزگارەکانی سەنجەقیش ئەرکی دیکەیان ھەبوو، بۆ نموونە بەدواداچوون بۆ باندەکان، و لێکۆڵینەوە لە کافرەکان، دابینکردنی پێداویستی بۆ سوپا، یان ناردنی کەرەستە بۆ دروستکردنی کەشتی، بە فەرمانی سوڵتانەکان.[٦][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Nolan, Cathal J. (2006). The age of wars of religion, 1000-1650: an encyclopedia of global warfare and civilization. Greenwood Publishing Group. p. 77. ISBN 978-0-313-33733-8.
  2. ^ Elouafi, Amy (2007). Being Ottoman. UC Berkeley. p. 73. the Arabic equivalent of Ottoman terms (for example the amir liwa for sanjak beyi).
  3. ^ ئ ا ب Imber, Colin (2002). "The Ottoman Empire, 1300-1650: The Structure of Power" (PDF). pp. 177–200. Archived from the original (PDF) on 2014-07-26. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Imber» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  4. ^ "Wikiwand - Beylerbey". Wikiwand. Retrieved 2023-12-31.
  5. ^ Bešlija, Sedad (2017). "O poziciji i imenima hercegovačkih sandžakbegova u osmanskoj administraciji u 17. stoljeću". Prilozi (بە بۆسنەیی) (46): 53–74. ISSN 0350-1159.
  6. ^ Sinclair, T. A. (1989-12-31). Eastern Turkey: An Architectural & Archaeological Survey, Volume I (بە ئینگلیزی). Pindar Press. ISBN 978-0-907132-32-5.